بێره‌وه‌ریه
سیاسیه‌کانم به‌شی
پێنجه‌م
له
کێشه‌ی 20%
موڵکانه بۆ
جوتیاران –
ساڵی 1331ی
ئێرانی – که
به ساڵی
ناکۆکی ئاغا و
جوتیار
ناودێره ، له
ناوچه‌ی
بۆکان به‌تایبه‌تی
له دێهاتی به‌گزاده‌نشین
ساحێب موڵک که
ئه‌وزه‌مان
ئاغایان پێده‌کوترا
، ده‌گه‌ڵ
جوتیاران له
به‌رانبه‌ر
یه‌کتردا
بوون . ڕێبه‌ری
جوتیارانی
بۆکان به‌ناوی
– حاجی قاسم –
نیوچه
شۆڕشێکی
جوتیاری ده‌ستپێکردبوو
. حاجی قاسم
خۆی خه‌ڵکی
شاری بۆکان و
خه‌یات بوو ،
ببو به ڕێبه‌ری
جوتیاران و به
قازانجی ئه‌وان
پشتیوانی له
قانونی 20% ده‌کرد
، که حکومه‌تی
دوکتور موسه‌دق
، به په‌سندی
مه‌جلیسی
ئێرانی گه‌یاندبوو
. بێجگه له
حاجی قاسم ،
چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی
دیکه‌ی شاری
بۆکانیش له‌وانه
کاک ڕئوف مه‌لا
حه‌سه‌ن و چه‌ند
که‌سێکی دیکه‌ی
هاوکاری له
بۆکان‌دا ،
ببون به هه‌واداری
جه‌بهه‌ی
میللی به
ڕێبه‌ری دوکتور
موسه‌دق سه‌رۆک
وه‌زیرانی
ئێران .
له‌و
گێره و کێشه‌دا
دوو بیره‌وه‌ریم
لایه .
یه‌کیان
ئه‌وه‌یه که
جارێک له
جاران ، له
میوانخانه‌ی
" شه‌رافه‌ت "
له تاران –ئه‌وزه‌مان
له تارانم ده‌خوێند
– ده‌گه‌ڵ
مامه غه‌نی
بووم که چاوی
به حاجی قاسم
که‌وت . حاجی
قاسم له‌و وه‌ختانه‌دا
زوو زوو
هاتوچووی
تارانی ده‌کرد
، هه‌موو
جاریش وای ده‌نواند
که چاوی به
خۆی دوکتور
موسه‌دق ده‌که‌وێ
و ده‌ستورانی
لێوه‌رده‌گرێ
. له‌و دیداره‌دا
که نازانم له
پێشدا بریاری
لێ درابوو یا
هه‌روا به هه‌ڵکه‌وت
له‌و
میوانخانه‌یه
تووشی یه‌کتر
هاتبوون . هه‌رچۆنێک
بوو‌و له باس
و قسه‌ی
نێوانیان دا ،
مامه غه‌نی
به حاجی کوت
که حیزبی
دیموکراتی
کوردستان
پشتیوانی له‌و
جووڵانه‌وه‌یه
ناکا، چونکه
جوتیاران به
هێزی شۆڕشگێڕ
نایه‌نه‌کایه‌وه
و له شۆڕشدا
به‌رده‌وام
نابن . ئه‌و
ڕابوونه له
نێوان شا و دوکتور
موسه‌دق
دروست بووه
زۆر به حیزبی
دیموکراتی
کوردستان مه‌ربووت
نیه ، ئه‌گه‌رچی
پێمان خۆشتره
جوتیاران سه‌ربکه‌ون
.
نووسه‌ری
ئه‌ودێرانه
، ئه‌وکات
مامه غه‌نیم
به به‌رپرسی
حیزبی توده
ده‌زانی ، له
ڕوانگه‌ی
خۆمه‌وه ئه‌و
قسانه‌م به
هه‌ڵوێستی حیزب
هێنا حیسابه‌وه
. بۆیه‌ش لێره‌دا
هێناومه‌ته‌وه
که زۆر جار
لێروله‌وێ به‌رچاوم
که‌وتووه و
خوێندومه‌ته‌وه
که گۆیا
حیزبی
دیموکراتی
کوردستان له‌و
ئاڵۆز و
پڵۆزیه‌دا به‌شدار
بووه و به
قازانجی
جوتیاران ، بۆ
به‌ربه‌ره‌کانی
ئاغا و گوندی
، کاریگه‌رییان
هه‌بوه و ده‌گه‌ڵ
جوتیاران
بووه .
به
ڕای خۆم ،
گوته‌ی ئه‌وزه‌مانی
مامه غه‌نی ،
هه‌ڵوێستی
حیزبی
دیموکرات بوه
له مه‌ڕ ئه‌و
ناکۆکیه ،
چونکه ڕاسته
که حیزبی
دیموکراتی
ئێمه ، به
پێره‌وی له
حیزبی توده ،
هێنده‌ی که
دژایه‌تی ده‌گه‌ل
شا و داروده‌سته‌ی
هه‌بوو، هه‌ر
بڕێک که‌متر ،
ده‌گه‌ڵ
دوکتور موسه‌دق
و جبهه‌ی
میللیش دژ و
ناته‌با بوو .
که‌م تا زۆر
هه‌ر دوو به‌ره‌ی
وه‌ک یه‌ک چاو
لێده‌کرد .
دووهه‌م
، سه‌ره‌به‌هاری
ساڵی 1332 ی
ئێرانی بوو که
ده‌سه‌ڵاتی
نیزامی ئێران
له مه‌هاباده‌وه
بۆ بڕینه‌وه
و سه‌رکوتی وه‌ک
ده‌یانکوت
ئاژاوه‌ی
حاجی قاسم ،
که‌وته کاره‌وه
، جوتیارانی
فه‌قیر و بێده‌ره‌تان
، له‌به‌ریه‌ک
بڵاو بوون . خه‌به‌ر
گه‌یشته
گونده‌کان که
حاجی قاسم هه‌ڵاتووه
شۆڕش کوژاوه
. هاوکات ئاغه‌وات
و ساحێب موڵک
، به هه‌واداری
له شا و له
ده‌سه‌ڵاتی
نیزامی که به
قازانجی ئه‌وان
هه‌ڵوێستیان
گرتوه ، لێک
کۆبونه‌وه
.جوتیاره سه‌ربزێوه‌کانی
ده‌گه‌ڵ حاجی
قاسمیان له
گونده‌کاندا
، شناسایی ده‌کردن
و ئه‌مری ده‌رکردنیان
ده‌دا له
گوند و ماڵی
خۆی و ده‌بوو جێ
و ڕێی خۆی به‌جێبێڵێ
، هه‌ڵبه‌ت
بێحورمه‌تی
به جوتیاران
و کوتانیشی
تێدا هه‌بوو .
نووسه‌ری
ئه‌و دێڕانه
، خوێندکار
بووم و بۆ
پشووی به‌هاری
یان نه‌ورۆزی
گه‌ڕابوومه‌وه
دێ و له
حاجیاوا بووم
. ئه‌و به‌هار
سه‌ره به‌هارێکی
زۆر ته‌ڕ و
تووش بوو ،
باران لێی نه‌ده‌کرده‌وه
، چۆمی ته‌ته‌هو
که حاجیاوا
چوکه‌ی لێ
نزیک بوو که‌وتبوه
مه‌ترسیه‌وه
که سێڵاو
بیبا ، خه‌ڵکی
هه‌ردوو
حاجیاوا ، هه‌م
گه‌وره و هه‌م
چووک ، بۆ
پارێزگاری و
ئاماده‌کاری
حاجیاوا
چووکه له به‌رانبه‌ر
سێڵاودا ،
ئاماده‌باش
بوون ، له‌و
ڕۆژه تووشه‌دا
، چه‌ند
ماڵێکی ده‌رکراو
له گونده‌کانی
" عه‌مبار " "
داژبه‌ند " "
گۆلێ"و ...............به
ژن و منداڵ و
ماڵاته‌وه،
لێقه‌وماو،
تڵیساوه،
نوقم له قوڕ
و چڵپاودا ،
له‌وبه‌ری
چۆمیه‌وه ده‌ڕۆیشتن
.
بابیشم
، له‌و ئاماده‌باشیه‌ی
ترس له سێڵاوی
حاجیاوا
چووکه‌دا ، له
دێ بوو ده‌گه‌ڵ
خه‌ڵکه‌که،
که چاوی به‌و
په‌رێشانحاڵیه‌ی
ده‌رکراوان
که‌وت ، کوتی
بانگیان که‌ن
با بێنه ئێره
، گه‌میان بۆ
خستنه کار
،له ماوه‌یه‌کی
دوو سه‌عاتیدا
، له پێشدا
ژن و منداڵ ،
دواییش مه‌ڕوماڵاتیان
بۆ له ته‌ته‌هو
که که‌نداوکه‌ند
هاتبوو و هه‌ر
قڵپی ده‌دا ،
به‌گه‌می په‌ڕاندنه‌وه
به‌ری
حاجیاوا و له
ماڵان‌دا
جێیان کردنه‌وه
. - له‌و زه‌مانه‌دا
حاجیاوا ،گه‌میه‌کی
خۆماڵی لێ بوو
که سه‌ره‌به‌هاران
خه‌ڵک و
ماڵاتی ده‌په‌ڕانده‌وه
بۆ ئه‌وبه‌ری
چۆم به‌تایبه‌تی
بۆ خۆرگه
بازاڕ که هه‌موو
ڕۆژانی
چوارشه‌ممه
پێکده‌هات سه‌ودا
و مامه‌ڵه‌ی
لێ ده‌کرا – ئه‌و
ڕۆژه و چه‌ند
ڕۆژێکی
دواتریش ، هه‌رچی
ده‌رکراو
بوون له دێیه‌کانی
بنه‌ماڵه‌ی
قازیه‌کان ،
حاجیاوا ،
ساروقامیش ، گوێگجه‌لی
و برایمابات
دا
حاوێندرانه‌وه
.
بیستامان
ئاغاکان ، له
دێی گوڵی
کۆبوونه‌وه
و په‌یامیان
بۆ باوکم
ناردبوو که
ده‌بێ ئه‌و
ماڵه
گیرساوانه
که ده‌رکراون
، له گوندی
قازیه‌کان
ڕانه‌گیرێن و
ده‌ربکرێن ده‌نا
قه‌بوڵ ناکرێ
.
باوکم
، براگه‌وره‌ی
مه‌رحومم که
به ئاغا
ناودێر بوو
نارده
"گوڵی" بۆ کۆبوونه‌وه‌ی
ئاغایان و پێی
ڕاگه‌یاندن
که خه‌یاڵی
خراپ نه‌که‌ن
، به هه‌موو
شێوه‌یه‌ک ده‌گه‌ڵیان
ده‌که‌ین .
ئاو به
ئاگرداکرا و
هه‌ر به‌وه‌نده
بڕایه‌وه .
له
کێشه و هه‌ڵڵای
وه‌ک کوترا
حاجی قاسم دا،
له ناوچه‌که
نه‌بووم ، له
تاران ده‌مخوێند
ئه‌و دوو بابه‌ته‌ی
هێناومه‌وه،
خۆم ده‌گه‌ڵ
بووم بۆیه
باسم لێوه
کردن به‌ڵام
له سه‌ر
ڕوداوه‌که
که له
ڕاستیدا
مێژووی
بزوتنه‌وه‌یه‌کی
جوتیاریه که
بێجگه له
داوای چینایه‌تی
خوازیاری بڕه
ئاڵوگۆڕێکی
کوردایه‌تیش
بووه له
ناوچه‌که‌دا
، به باشی ده‌زانم
له به‌ڕێز مامۆستا
" مه‌للا عومه‌ری
عه‌سری " که
خه‌ڵکی ناوچه
و تێکه‌ڵاو ده‌گه‌ڵ
هه‌ڵسوکه‌وته‌کان
ژیاوه و به
مرۆیه‌کی بێ
غه‌ره‌ز و
غایه‌شه و وا
ناسراوه
یارمه‌تی وه‌ربگرم
. با چۆنیه‌تی
هه‌ستان و که‌وتنه‌وه‌ی
بزوتنه‌وه‌ی
به‌شێک له
جوتیارانی
بۆکان و ده‌وروبه‌ر
له فیکر و زه‌ینیان
نه‌چێته ده‌ر
و چۆن بووه
هه‌رواش
بگوترێته‌وه.
مامۆستا
مه‌لا عومه‌ر
له‌و باره‌وه
له مه‌جه‌لله‌ی
"گزینگ " ژماه‌ر 37
ساڵی 2002 ی
زایینی به
دوور و درێژی
نوسیویه‌تی .
مامۆستا مه‌للا
عومه‌ر ئه‌م
نوسراوه‌یه‌ی
به مه‌به‌ستی
ڕاست کردنه‌وه‌ی
نوسراوه‌یه‌کی
دیکه که هه‌ر
له‌و باره‌وه
به قه‌ڵه‌می
به‌ڕێز کاک ئه‌نوه‌ری
سوڵتانی له
گزینگی ژماره
36ی هه‌مانساڵدا
چاپ ببو
نوسیوه.
شه‌رح
و شیکردنه‌وه‌ی
مامۆستا مه‌للا
عومه‌ر له سه‌ر
ئه‌و ڕووداوه
، ده‌گه‌ڵ
بیره‌وه‌ریه‌کانی
منیش به‌ته‌واوی
دێته‌وه و یه‌ک
ده‌گرێته‌وه
، ئا‌خر منیش
خه‌ڵکی هه‌مان
ناوچه‌م و به
په‌ندی
ڕۆژگار تێکه‌ڵاو
ده‌گه‌ڵ
ڕووداوه‌که
بووم .
له
مه‌ڕ ئه‌و
ئاڵۆز و پڵۆزیه
که به‌شێک له
دۆستان به
ڕاپه‌ڕین و به‌شێکیش
به شۆڕ‌شیان
ناو بردوه هه‌م
، ڕه‌حمه‌تی
کاک که‌ریم
حیسامی – له
کتێبی بیره‌وه‌ریه‌کانم
، به‌رگی یه‌که‌م
– هه‌م کاک جه‌لیل
گادانی- 50 سال
خه‌بات و مامه
غه‌نی له -
ئاڵه‌کۆک – دا
، له سه‌ر ئه‌و
ڕوداوه‌یان
نووسیوه . هه‌ندێکیان،
سه‌ریان خوار
کردوه‌ته‌وه
و له ناوه‌رۆک
دوور که‌وتونه‌ته‌وه
. نوسه‌ری ئه‌و
دێرانه ، له
ئاخری نوسراوه‌که‌دا
، به‌سه‌رهات
و شیکردنه‌وه‌ی
مامۆستا مه‌للا
عومه‌ری عه‌سری
که له مه‌جه‌لله‌ی
گزینگ دا
نووسیویه‌تی
وه‌ک په‌ڕاوێز
، دێنمه‌وه
به‌ر چاوی
خوێنه‌ران .
ئه‌وه‌نده‌یه
تێکشکانی ئه‌و
بزوتنه‌وه و
ئاواره که‌وتنه‌وه‌ی
ژماره‌یه‌ک
له جوتیاران
، له پێوه‌ندی
دا نیه ده‌گه‌ڵ
27ی گه‌لاوێژی
1332ی ئێرانی – 1953ی
زایینی، ڕۆژی
کوده‌تا به‌سه‌ر
حکومه‌تی ده‌کتور
موسه‌دق دا .
ئه‌ویان له
ئا‌خر و ئۆخری
ڕه‌شه‌مه دا
بوو ، ئه‌وه‌یان
له مانگی گه‌لاوێژ
دا ڕوویداوه
.
باوکم
ناساز بوو ،
ساڵی دوو سێ
جار له‌به‌ر
نه‌خۆشیه‌که‌ی
ده‌چوه ته‌ورێز
و دیداری
دوکتور و
پزیشکی خۆی ده‌کرد
. گه‌لاوێژی
ساڵی 1953 به‌بۆنه‌ی
دیداری
دوکتور و
کونتڕوڵ و
چاوپێداخشانه‌وه‌ی
میزاج له ته‌ورێز
بوو ، منیش له
خزمه‌تیدا
بووم . له‌بیرمه
ئێواره‌یه‌کی
زووی ڕۆژی 28ی
گه‌لاوێژ،
ڕۆژی کودیتا
له دژی
دوکتور موسه‌دق
، له به‌رهه‌یوانی
ژووری
میوانخانه‌ی
"گیلان ن‌و" که
تا چوباینه
ته‌ورێز هه‌ر
له‌وێ میوان
ده‌بوین و
ئاشنامان
بوون ،
دانیشتبووین .
میوانخانه‌ی
"گیلان ن‌و " که‌وتبوه
سه‌ر جاده‌ی "
په‌هله‌وی"
هه‌م ژوره‌که‌ی
ئێمه و هه‌م
به‌رهه‌یوانی
– باڵکۆنی –
ژووره‌که‌مان
ده‌یڕوانیه
سه‌ر شه‌قامی
په‌هله‌وی .
له به‌ر هه‌یوانه‌که
خه‌ریکی سه‌یر
و سه‌یاحه‌تی
نێو شه‌قام و
چایخواردنه‌وه
بووین که له
نه‌کاو
چاومان به 300-400
که‌سی هه‌رچی
و په‌رچی و وه‌یه‌ک
نه‌چوو که‌وت
که به شه‌قامه‌که‌دا
ده‌هاتنه
خوارێ ،
هاواریان ده‌کرد
و هیتافیان به
هه‌واداری له
شا ده‌دا که
به تازه‌گی
به پێ‌خواسی
له ئێران
ڕایکردبوو و
پێڵاوی پێیان
، له به‌غدا
دابوویه . کوڕی
" حاجی
ابولقاسم
جوان " و گشته
گۆپاڵ به‌ده‌ستێکی
ئه‌وان ده‌هاتنه
خوارێ، که گه‌یشتنه
به‌رانبه‌ری
ئێمه ،ته‌ماشامان
کرد ڕه‌حمه‌تی
" هه‌مزه خه‌لیل
" ده‌گه‌ڵ
خوالێخۆشبوو "مام
وسێن قاره‌مانی
" ناسراو به
وسێنه زه‌رد
، ده‌گه‌ڵ
کوڕی حاجی جه‌وان
، له ڕیزی هه‌ره
پێشه‌وه‌ی
خۆپیشاندانه‌که‌ن
. ڕه‌حمه‌تی
هه‌مزه خه‌لیل
، سێوێکی به‌ده‌سته‌وه
بوو که جار
جار ده‌گه‌ڵ "
جاوید شا "
گوتن ، قه‌پاڵێکیشی
له سێوه‌که
ده‌دا .
که
ڕیزی
خۆپیشانده‌ران
گه‌یشته به‌رانبه‌ر
ئێمه ، ئه‌و
دوو ئاغا
کورده
چاویان به
بابم که‌وت له
سه‌ر بالکۆن ،
له ڕیزی جه‌ماعه‌ت
هاتنه‌ده‌ر و
وه‌سه‌ر که‌وتن
هاتن بۆ لای
باوکم . ڕه‌حمه‌تی
هه‌مزه خه‌لیل
ده‌گه‌ڵ وه‌ژوور
که‌وتن ، به
ده‌نگێکی
بڵیند که
عاده‌تی خۆی
بوو له قسه
کردندا ، کوتی
" جه‌نابی
قازی "
پیرۆزباییت
لێ ده‌که‌م !
باوکم
کوتی ، جا بۆ
له‌من ، خۆ من توده‌م
، واته سه‌ر
به حیزبی
توده‌م ! له
جواب‌دا کوتی
به‌ڵێ به‌ڵی
جه‌نابت توده‌ی
چه‌وه‌نده‌ری
، یانی تۆ چه‌وه‌نده‌ر
کار و ده‌وڵه‌مه‌ندی
، ده‌وڵه‌مه‌ندیش
نابێ به توده‌یی
.