بیره‌وه‌ریه
سیاسیه‌کانم.....
به‌شی 2
بۆ
منی منداڵ ،
ئه‌و ڕۆژگاره
خۆشانه ده‌وامیان
زۆر نه‌بوو.
هێندی پێ نه‌چوو
خۆشی ڕووی
له تاڵی و
سوێری کرد . هه‌ل
و مه‌جال گۆڕا
، کۆماری نه‌وپای
کوردستان تووشی
شکست هات، ده‌گه‌ڵ
ئه‌و شکسته
هه‌موو هیوا و
هومێدی منیش
تێک ته‌پی. مه‌ترسی
و خه‌ته‌ر هه‌موو
کوردستانی
گرته‌وه ،
ئاڵۆزپڵۆزی
وڵاتی داگرت،
چه‌قو چۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی
عه‌جه‌م بۆ
جارێکی دیکه
، گشت ماڵ و که‌لێن
و قوژبنێکی
کورده‌واری داپۆشیه‌وه.
ماڵی
ئێمه له دێ،
که هه‌م له
جاده‌ی ماشین
ڕه‌و نێزیک
بوو و هه‌م له‌به‌ر
ئه‌وه‌ش که
له بنه‌ماڵه‌ی
قازیه‌کانی
مه‌هاباد
بووین ، وێڕای
ماڵ ومنداڵی
مامه‌کانم ،
له ترسی
شڵتاغ و گه‌ڕی
عه‌جه‌مان که
خه‌ریک بوو
کوردستانیان
داده‌گرته‌وه
، ڕاگوێزرا بۆ
دێی پیروه‌لی
باغی ، دێ و
موڵکی پوورم
،که له
پێشتریشدا
نێوی هاتووه
. پیروه‌لی
باغی دێیه‌کی
50_60 ماڵی بوو ، له
جاده‌ی ماشین
ڕه‌و چه‌په‌ک
، له جیرانه‌تی
غه‌وساباد و
سریل ئاوا‌و
قاڕنجه هه‌ڵکه‌وتووه
.
ماوه‌یه‌کی
ته‌واو له
ماڵی پوورم
ماینه‌وه
.ڕۆژێک له‌و
ڕۆژانه ، خه‌به‌ر
گه‌یشت که
پێشه‌وا و
هاوڕێکانی
گیراون ،
باوکم که هه‌ر
له ماڵی
خۆمان له
حاجیاوا
مابوه‌وه ، ده‌گه‌ڵ
ژن و منداڵ نه‌هاتبوو
بۆ پیروه‌لی
باغی، به‌ره‌و
تاران ڕۆیشتبوو
، تا ئه‌گه‌ر
کرا ، له هه‌وڵی
کاروباری
پێشه‌وا و
هاوڕێیه‌کانی
بێ.
مانه‌وه‌ی
ئێمه له
ماڵی پوورم
زیاتر له
مانگێکی
خایاند . له‌وه
زیاتر نه‌ده‌کرا
حاجیاوا بێ
ساحێب وێڵ
بکرێت. به
ناچاری ماڵی
ئێمه که گه‌وره
پیاویشی تێدا
نه‌بوو و ئێمه‌ش
هه‌م من و هه‌م
خوشکه‌کانم ،
منداڵ بووین
گه‌ڕاینه‌وه
ماله‌که‌ی
خۆمان له حاجیاوا
.
هه‌روه‌ک
ووتم ، ماڵی
ئێمه، له
جاده‌ی به‌ینی
بۆکان _
میاندواو
نیزیک بوو،
ژاندارم و سه‌ربازی
ڕژیم که تازه
کوردستانیان
داگیر
کردبووه‌وه
وه‌ک جاوڕایه‌ڵکه‌ره ده
هاتوچودا
بوون. دێیه‌که‌ی
ئێمه له به‌رچاوان
بوو . چونکه
له جاده‌ش
نێزیک بوو ،
هاتنی عه‌جه‌مان
بۆ وێ هیچ مه‌ترسیه‌کی
له‌سه‌ر نه‌بوو،
که‌م ڕۆژمان
به بێ گه‌ڕی
ژاندارم و سه‌ربازه‌کانی
حکومه‌ت ده‌برده
سه‌ر. وای
لێهاتبوو که
هه‌ر سه‌روکه‌لله‌ی
ژاندارم یان
سه‌ربازێک وه‌ده‌ر
که‌وتبا،
پیاوی دێ
وێکرا هه‌ڵده‌هاتن
و ڕوویان ده‌کرده
کێو و شاخ.
بێجگه له ژن
و مندال که‌س
له دێ‌دا نه‌ده‌ما.
عه‌جه‌م
ڕویان ده
ماڵان ده‌کرد،
تفه‌نگ و ده‌مانچه‌یان
ده‌ویستنه‌وه!
نان و چایان
ده‌ویست ،
ولاغ و باره‌به‌ریان
ده‌ویست ، عیلاج
نه‌بوو هه‌موو
جارێک ده‌بوو
به پاره و
بڕه به‌رتیلێک
، ڕازی بکرێن،
جا ده‌ڕۆیشتن
ئه‌وکات
پیاوان
ڕوویان ده دێ
ده‌کرده‌وه.
ئه‌و
وه‌زعه ناله‌باره
به‌رده‌وام
بوو، تا
ڕۆژێکیان ، هه‌ر
دوو براگه‌وره‌ی
من که ده‌گه‌ڵ
گشته
خوێندکاریکی
دیکه، له
لایه‌ن
کۆماری
کوردستانه‌وه
، به مه‌به‌ستی
پێگه‌یشتن بۆ
خزمه‌تی وڵات
،
نێردرابوونه
شوره‌وی کۆن _
شاری باکۆ _ پاش
شکستی کۆماری
کوردستان گه‌ڕابوونه‌وه
ئێران ، گه‌یشتنه‌وه
.
به
گه‌یشتنه‌وه‌ی
ئه‌و دوو
برایه به‌تایبه‌تی
برای گه‌وره‌ترم
ناسراو به "
کاکاغا " سه‌رپه‌رستێکمان
بۆ په‌یدا بوو
، هه‌م بۆ
ماڵی ئێمه و
هه‌م بۆ خه‌ڵکی
دێیه‌که‌ش . چونکه
زۆر جار هه‌ڵده‌که‌وت
، هه‌ر گڕ و
بیانو و گه‌ڕێکی
عه‌جه‌م ، چ
ژاندارم چ سه‌رباز
ڕوویان له دێ
کردبا ، ده‌ستور‌ی
کوتان و تێهه‌ڵدان
ده‌درا. خه‌ڵکی
تووڕه و
بریندار له
ده‌سه‌ڵاتی
عه‌جه‌م
لێیان وه‌کۆ
ده‌بوون ، وه‌ک
ده‌کوترێ، چت خواردوه
ترش و چه‌وه‌نده‌ر،
وه‌ریانده‌گه‌ڕانێ
و خوری شۆر ده‌یانکوتان
. نێوبانگ وه‌ها
ڕۆیشتبوو و
بڵاو ببوه‌وه،
که‌متر عه‌جه‌مێکی
به‌گه‌ڕ و
ئاژاوه‌چی ، ده‌یانوێرا
ڕوو له‌و ده‌روبه‌ره
بکه‌ن .
ته‌می
خه‌م و په‌ژاره‌ی
تێکچوونی
کۆمار و
گیرانی پێشه‌وا
و هاوڕێیه‌کانی
جارێ هه‌ر نه‌ڕه‌ویبوو
. خه‌به‌ری له
سێداره‌دانی
پێشه‌وا ، جه‌نابی
سه‌در و حه‌مه‌حسێن
خان ، گه‌یشته
ماڵی ئێمه‌ش .
شین و شه‌پۆڕی
، ئه‌و ڕۆژی
ڕه‌ش ، هه‌رگیز
له پێش چاوم وه‌لانه‌که‌وتووه
. که دیتم له
خۆدان و سینگ
کوتانی که‌س و
کاری نێو
ماڵێم بۆ زه‌حمه‌ته
، به چاوی پڕ
له فرمێسکه‌وه
، ڕووم کرده
مزگه‌وتی دێ ،
که‌چی له‌وێشدا
وه‌زعه‌که
باشتر نه‌بوو
، خه‌ڵکی ناو
مزگه‌وت به
گه‌وره و
بچوکه‌وه ده‌گریان
.
زۆر
چاکم له‌بیره
کابرایه‌کی خه‌ڵکی
دێ به نێوی"
حه‌مه
سوڵتان "
چووبوه
مێحرابی مزگه‌وته‌که،
ڕووبه قیبله
ببوو، پێچ و کڵاوی
به ئه‌رزیدا
ده‌دا ، ده‌گریا
و به ده‌نگی
بڵند هاواری
ده‌کرد"
خودایه قه‌بوڵی
نه‌که‌ی، ئه‌م
زوڵمه گه‌وری
قبووڵ نه‌که‌ی"
.به‌ڵام
قبووڵی کرد .
پایزی
ساڵی 1327 هه‌تاوی
، ساڵی ئێرانی
به‌رانبه‌ر
به 1946 ی زایینی
، وه‌به‌ر
خوێندن نرام .
باوکم به
نامه‌یه‌که‌وه
بۆ خوالێخۆشبوو
" سڵه‌مان خان
ئه‌میری" که
هه‌م خزم و
دۆستی بنه‌ماڵه
و هه‌م ڕه‌یسی
فه‌رهه‌نگی
شاری بۆکان
بوو، حه‌واڵه‌ی
مه‌کته‌ب
کرام.
مامۆستا
هێمنی به‌ڕێز
، له پێشه‌کی
دیوانی شێعره‌کانیدا
_ تاریک و ڕوون _
نوسیوێتی ، من
منداڵێکی
لادێیی و...
بووم ، ڕۆژی
ڕه‌شتر و
تاڵترم له‌و
ڕۆژه نه‌دیوه
که چوومه مه‌دره‌سه
. مامۆستاکه‌م
که خۆی کورد
بوو به فارسی
تێی خوڕیم ،
هیچی تێنه‌گه‌یشتم
. هاوده‌رسه‌کانم
که هه‌موویان
له من
باوخۆشتر
بوون پێم پێکه‌نین...
ڕۆژی هه‌وه‌ڵی
چوونه مه‌کته‌بی
منیش وه‌ک
مامۆستا
هێـــمن ، له‌و
رۆژگاره تاڵ
و تفتانه بوو
.
بۆکانی
ئه‌وکات
شارۆچکه یان
هه‌ر دێیه‌کی
گه‌وره بوو .
مه‌دره‌سه
له ده‌ره‌وه‌ی
شار ، له قه‌راغ
جاده یان
خیابانی شار ،
له خانویه‌کی
چه‌ند ژووری
بێ حه‌وش و حه‌سار
هه‌ڵکه‌وتبوو
. له به‌ختی
نه‌یار که گه‌یشتمه
مه‌دره‌سه‌که
، کاتی
پشوودانی منداڵه‌کان
بوو . سه‌دان
منداڵ له ده‌وروبه‌ری
مه‌دره‌سه ،
خه‌ریکی کایه
و گه‌مه و شه‌ڕه‌شه‌ق
بوون ، هه‌رزه‌نده‌قم
چوو .
منیش
حه‌واڵه‌ی
ناو ئه‌و زه‌نازه‌نایه
کرام .
سلێمانی کوته‌نی
ئه‌بڵه‌ق
ببوم ، نه‌مده‌زانی
ده‌بێ چ بکه‌م
و ڕوو له کوێ
بکه‌م . که‌سم
نه‌ده‌ناسی
،شه‌رمه‌نده
و خه‌جاڵه‌ت
زه‌ده ڕاوه‌ستابووم،
بیرم له چاه‌رڕه‌شی
خۆم ده‌کرده‌وه
.
له‌ناکاو
، زه‌نگێک
لێدرا ، جه‌ماعه‌تی
منداڵ ،
ڕیزبوون و
ڕاوه‌ستان .
من نه‌مده‌زانی
ده‌بێ چ بکه‌م
، له جێگای
خۆم چه‌قیبووم
که کابرایه‌کی
باریکه‌ڵه‌ی
قه‌دبڵیندی
چاکه‌ت و شه‌ڵوار
له‌به‌ر به
شوڵده‌ستێکی
باریکه‌وه
ده‌هات و ده‌چوو
به فارسی تێم
ڕاخوڕی ، چی
لێ تێنه‌گه‌یشتم
، نه‌مزانی ده‌ڵی
چی .
خواوڕاسان له‌و
کاته‌دا سڵه‌مانخانی
ئه‌میری ، ڕه‌ئیسی
فه‌رهه‌نگ ،
که ده‌بێ بۆ
سه‌رکێشی مه‌دره‌سه
له‌وێ بووبێ،
له ژورێک
هاته‌ده‌ره‌وه
و به مامۆستای
شووڵ به‌ده‌ستی
ووت: ئاغای
نانه‌وازاده
، ئه‌وه خه‌ڵکی
دێیه فارسی
نازانێ ، خۆی
ڕێنوێنی کردم
بۆ ڕیزێکی منداڵان
، له که‌لاسی
ئه‌وه‌ڵی سه‌ره‌تایی
دامه‌زرام .
له
بیرمه له
پشووی نه‌ورۆزدا
، هاتبوومه‌وه
دێ ، ساڵ جارێ
هه‌ر سارد بوو
و مزگه‌وت ئاوه‌دان
، گه‌رم و گوڕ
و پڕ له خه‌ڵک
بوو . بۆ
دیداری کۆنه
ئاوا‌ڵان ڕوم
کرده مزگه‌وت.
خه‌ڵک به گه‌رمی
به‌خێرهاتنه‌وه‌یان
کردم . مام حه‌مه‌سوڵتان
_یادی به‌خێر_
پرسی هیچ فێر
بوی؟ گوتم به‌ڵێ
چۆن . پرسی ده‌زانی
بنوسی مار ؟
مارێکم له‌سه‌ر
کاغز بۆ نووسی
. ته‌ماشایه‌کی
ماره
نوسراوه‌که‌ی
منی کرد و
گوتی ئه‌وه چیه
نوسیوته ،
مار کوا واده‌بێ
؟ وادیاره
جارێ هیچ فێر
نه‌بووی . ئه‌و
قه‌ڵه‌مه بده
به‌من با فێری
مار نوسینت
بکه‌م . قه‌ڵه‌م
و کاغه‌زم
دایه ،
شکڵێکی پێچ
پێچی کێشاوه
و ڕووی ده خه‌ڵکه‌که
کرد و پرسێ ئه‌رێ
جه‌ماعه‌ت ،
ماری کاممان
ماره ؟ دیار
بوو مام
سوڵتان بوو به
به‌ره‌نده .
بۆ
ساڵی دووهه‌می
سه‌ره‌تایی،
ڕاگوێزرام بۆ
مه‌هاباد ،بۆ
لای برای له
خۆم گه‌وره‌تر
_ئه‌حمه‌د
ئاغا_ که له‌وێ
ده‌چوو مه‌دره‌سه.
که‌لاسه‌کانی
سێ و چوارم له
مه‌هاباد
خوێند .
له‌و
سه‌روبه‌نده‌دا
، واده‌بوو که
ده‌سته
لاوێکی
خوێندکار ،
هاوته‌مه‌نی
برا گه‌وره‌ی من
هاتووچوی مه‌نزڵی
ئێمه‌یان ده‌کرد
، هه‌موو جارێ
که ئه‌وان ده‌هاتن
، ده‌بوو له
مه‌نزڵ وه‌ده‌ر
که‌وم . ڕۆژێک
له‌و ڕۆژانه
منیشیان
هێشته‌وه تا
گوێیان لێ بگرم
، له ئاخری
قسه‌کاندا ،
وه‌ک ئه‌ندامی
یه‌کیه‌تی
لاوانی
دیموکرات ، سه‌ر
به حیزبی
دیموکراتی
کوردستان وه‌ریانگرتم
.له نێو ئه‌و
ده‌سته گه‌نجه‌دا
، شه‌هید " سه‌ید
عه‌وڵای
ئیسحاقی "
دواتر ناسراو
به " ئه‌حمه‌د
تۆفێق " هه‌روه‌ها
شه‌هید
" سولیمان
موعینی "
دواتر ناسراو به
" فایق ئه‌مین
" زیاتر به‌رچاو و ناسراو بوون
. به‌و شێوه‌یه
له که‌لاسی
چواری سه‌ره‌تاییه‌وه
، ڕه‌سمه‌ن به
نهێنی پێمنایه
تێکۆشانی
سیاسیه‌وه و
بووم به ئه‌ندامی
یه‌کیه‌تی
لاوانی
دیموکرات .
ده‌بێ
بکوترێ که له‌و
کات و زه‌مانه‌دا
، چالاکی
سیاسی به
نهێنی، پاش
تێکچوونی کۆماری
کوردستان و
جێگربوونه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی
داگیرکه‌ری
ئێران به‌سه‌ر
وڵات‌دا، تازه‌ی
ده‌ستپێکردبۆوه.
له‌و کاته‌دا
ته‌نیا ناوی
حیزبی
دیموکراتی
کوردستان ، له
ئارادابوو چ
ڕێکخراو و
حیزبی دیکه
پێک نه‌هاتبوون.
حیزبی
دیموکراتی
کوردستان ئه‌و
زه‌مان که
منیش به شێوه‌یه‌ک
له شێوان
ببوم به
هاوکار و ئه‌ندامی،
خۆی پاشکۆی
حیزبی توده‌ی
ئێران بوو و
وه‌ک شاخه‌ی
کوردستانی
حیزبی توده،
هه‌ڵسوکه‌وتی
ده‌کرد. ده‌گه‌ڵ
بوونی حیزبی
دیموکراتی
کوردستان و
لکانی به حیزبی
توده‌وه ، تا
کۆدیتای 28ی
مرداد " گه‌لاوێژی
" 1953 به سه‌ر حکومه‌تی
دوکتور محمد
موسه‌دق دا به‌رده‌وام
و درێژه‌ی هه‌بوو
.
با
له بیر نه‌چێ
، به‌رله‌وه
که ناوم به
ئه‌میر
بگۆڕدرێ ،
"عومه‌ر "م
ناو بوو . که
چومه ته‌ورێز
و که‌وتمه
ناو که‌ش و هه‌وای
مه‌زهه‌بی
شێعه‌ی توند و
تیژێ شاره‌که‌وه
، ناوم هه‌ر
عومه‌ر و هه‌ر
به‌و ناوه‌شه‌وه
له مه‌دره‌سه
نێونووس کرام
. جا خوت لێکی
بده‌وه
منداڵێکی 11_12
ساڵه‌ی له ته‌مه‌نی
مندا ، به‌و
ناوه‌ی مه‌نحوس
و ناخۆشه‌ویستوه‌و
، له نێو
شێعه مه‌زهه‌بی
ئیفراتی و
توندوتیژێ ئه‌وزه‌مانی
ترکئ ئازه‌ریدا
، ده‌بێ حاڵی
چۆن بوبێ ، با
ئه‌وه‌نده‌ش
بڵێم که له‌و
سه‌روبه‌نده‌دا
، بێجگه له
ئێمه و دوو
برای شاگرد مه‌دره‌سه
، له شاری گه‌وره‌ی
ته‌ورێزدا ،
ته‌نیا دوو
ماڵه کور‌دی
دیکه‌ی تێدا
بوو، یه‌کیان
ماڵی ڕه‌حمه‌تی
"خاته‌می" و
ئه‌وی دیکه
ماڵی
خوالێخۆشبوو
" حاجی عه‌زیز
وه‌لی". ئاو بێنه
و ده‌ستان بشۆ.