له بیره‌وه‌ریه
سیاسیه‌کانم
خوێنه‌ری به‌ڕێز
، ئه‌و بڕه
بیره‌وه‌ریه
سیاسیه که
ده‌که‌وێته
به‌ر چاو و له
به‌ر ده‌ستتاندایه
، به‌ر له هه‌موو
شتێک به‌و مه‌به‌ست
و هیوایه ده‌نوسرێته‌وه
که گۆشه‌یه‌کی
تاریکی هه‌ر
چه‌ند بچوکیش
_له تێکۆشانی
سیاسی و بزاوی
ڕزگاریخوازی
خه‌ڵکی کورد
له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ، له
سووڕ و ده‌ورانی
په‌نجا شه‌ست
ساڵی ڕابردوو
ڕا تا ڕۆژگاری
ئێستا ، ڕوناک
بکاته‌وه .
ده‌زانین
، سه‌ره‌ڕای
خه‌باتی به‌رده‌وام
له پیناو
ڕزگاری و
ئازادی‌دا ، سه‌ره‌ڕای
گه‌لێک جار
هه‌ستان و که‌وتنه‌وه
و ده‌ریا ده‌ریا
له فیداکاری
و له‌خۆبردویی
خه‌ڵکه ئێمه
له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ، به‌سه‌رهات
و ڕوداوه‌کانی
ئه‌و زه‌مه‌نه
،که که‌میش
نه‌بوون ، جار
بگره له
بۆچوون و
ئاکاری هێز و
جه‌ماعه‌ت و
ده‌سته
سیاسیه‌کانڕا
، تا ده‌گاته
که‌س و که‌سایه‌تیه
بگێڕ و هه‌ڵسوڕێنه‌رانی
ئه‌و گشته
گڕو کفه ،
زۆر که‌م
نوسراوه‌ته‌وه
و ئه‌وانه‌ش
که نوسراونه‌ته‌وه
مخابن ، له
غه‌ره‌زوه‌رزی
و کین له
زگی، خۆڕانان
و ملبه‌مله‌ی
شه‌خسی و
تاسوپی لایه‌ن
و لایه‌نگری به‌تاڵ
نین .
گومانی
تێدانیه که
به‌رپرسایه‌تی
له‌و که‌م و
که‌مکاریانه
له سه‌ریه‌ک
و به‌گشتی پێی
ئه‌و هێز و که‌س
و که‌سایه‌تیانه
ده‌گرێته‌وه
که به شێوه‌یه‌ک
له شێوان
شوێنه‌واریان
له سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی
ئه‌و ماوه
دیار و به‌جێ
ماوه ، جا چ
به چاک و چ به
خراپ .
من
خۆم یه‌کێکم
له‌و "
بڵقاسمانه"
که ده‌گه‌ڵ
ته‌وژمی گه‌رما
و سارد و سڕیه‌کانی
خه‌باتی
کوردایه‌تی 50_60
سالی
ڕابردووی
کوردستان
تێکه‌ڵاو
بووم و خۆم له
به‌رپرسایه‌تی
له که‌م و
کوڕیه‌کان
نادزمه‌وه ،
به بێ ئه‌وه‌ش
خۆم به ساحێب
قه‌ڵه‌م و
نوسه‌ر و به‌تایبه‌تی
مێژوو نووس
بزانم . وه‌ک
گوترا، هه‌وڵ
ده‌ده‌م گۆشه‌یه‌کی
تاریک له‌و
مێژوه پڕ له
به‌سه‌رهاته
ڕوناک بکه‌مه‌وه
.
نایشارمه‌وه
و له خۆم
نابوورم که
له هه‌موو ئه‌و
ماوه
دوور و درێژه‌دا
، زۆر که‌م "
یادداشت " و "
نۆته‌م " هه‌ڵگرتوه
، چونکه به
پێی بۆچون و
لێکدانه‌وه‌ی
نادروستی خۆم
، پێم وابو هه‌ر
بیره‌وه‌ری و
هه‌ر
یادداشتێکی
ڕۆژانه ، له‌و
هه‌ل و مه‌رجه
سه‌ختانه‌دا
که من تێدا
ژیاوم
و باوی مه‌خفیکاری
و نهێنی
پارێزی ئه‌سڵێکی
سه‌قامگیر و
ده‌بوو چی ده‌نوسرێ
له چوارچێوه‌ی
نهێنی کاری دا
بمێنێته‌وه
و ده‌ست دوژمن
و نه‌یار نه‌که‌وێ
له‌لایه‌ک, له‌لایه‌کی
دیکه‌وه ،
ژیانی ڕه‌وه‌ندی
له شوێن بۆ
شوێنی دیکه و
شه‌و و ڕۆژ به
شاخ و کێوانه‌وه
، مه‌ترسی و
خه‌ته‌ری وه‌ده‌ست
که‌وتنی
نهێنی و
نووسراوه ،
بیره‌وه‌ری
نوسینی
ڕۆژانه‌ی لێ
کردبووم به
دێ‌و و درنج . له
ئاڵوگۆڕ
بوونی ڕژیم دا
له ئێران _1979 _
که حه‌مه‌ڕه‌زا
شا هه‌روا به
به‌لاش وڵاتی
به‌جێهێشت و
خومه‌ینی
هاته شوێن و
جێگای . پیاو
ڵای وابوو هه‌وای
سیاسی گۆڕاوه
و ...... ئێدی مه‌ترسی
وه‌ده‌ست که‌وتنی
بیره‌وه‌ری
نه‌ماوه ، ده‌ستم
کرد به خڕ
کردنه‌وه و
وه‌بیر هاتنه‌وه
و نوسینه‌وه
، هه‌ندێک له
به‌سه‌رهاته‌کانی
ڕابردووم
نوسیه‌وه و
دامڕشتنه‌وه
که‌چی له
هێرشێکی به‌ربڵاوی
هێزه‌کانی
حکومه‌تی
ئێران ،
بۆ دۆڵی
شێخان _ ده‌وروبه‌ری
مه‌هاباد _ ده‌گه‌ڵ
گشته کتێب و
که‌لوپه‌لێکی
دیکه که له
ماڵه براده‌رێک
له‌وێ
شاردبومنه‌وه
، له ماڵ
پشکنیندا به
تاڵانی
داگیرکه‌ر
چوو . جا ئه‌و
ورده حکایه‌ته‌م
له‌به‌ر ئه‌وه
بوو که بڵێم :
*
داوای
لێبوردن ده‌که‌م
ئه‌گه‌ر له
نوسینه‌وه‌ی
ڕووداورکاندا
جێ و
ڕۆژم له‌بیر
نه‌مابن و نه‌مهێنابنه‌وه
.
* به‌ڵێنتان
پێ ده‌ده‌م ،
ڕوداو و به‌سه‌رهاته‌کان
، ڕاو بۆچوونه‌کان
،چۆن و چ شێوه‌یاک
هاتبنه گۆڕێ
، وه‌ک خۆی
بیگێڕمه‌وه
بێ له غه‌ره‌زوه‌رزی
، بێ له خۆشه‌ویستی
، دوور له
ناخۆشه‌ویستی
که‌سایه‌تی
و که‌سه‌کان ،
بێ لایه‌نگری
و دژایه‌تی چ
سیاسی و چ
ئیدئولوژیک
،چۆن بوه وای
بێنمه‌وه .
* له
هه‌ر شوێنێک
که ڕا و
بۆچوون و
لێکدانه‌وه‌ی
خۆم هه‌بووبێ
، هه‌روه‌ک هه‌بوونی
له‌و کات و زه‌مانه‌دا
بگێڕمه‌وه ،
چ له مه‌ڕ
ڕووداوه‌کان
،چ له‌مه‌ڕ که‌سایه‌تیه‌کان
، چ سه‌باره‌ت
به هێز و هه‌ڵوێسته
سیاسیه‌کان .
شاعیری پایه‌به‌رزی
نه‌ته‌وایه‌تیمان
، مامۆستا
هێمن ، له
پێشه‌کی
دیوانی شێعره‌کانی
خۆی " تاریک و
ڕوون " دا ده‌ڵێ
و ده‌نوسێ : من
بۆ خۆم وام ،
ڕه‌نگه زۆر
که‌سیش وا بێ
، که شێعری
شاعیرێک یان
نوسراوه‌ی
نوسه‌رێک ده‌خوێنمه‌وه
چ زیندو و چ
مردوو ، پێم
خۆشه خۆشی
بناسم ، بزانم
کێیه ، خه‌ڵکی
کام وڵاتی ،
کاری چییه و.......
منیش
به پێڕه‌وی
له‌و زاته به‌ڕێزه
، ئه‌وه‌نده
هه‌ر ده‌ڵێم
کێم و له کوێ
ڕا هاتووم .
نێوم
ئه‌میر ،
پاشناوم
قازیه . کوڕی
قازی محمد
قازی م ، که
به قازی محه‌مه‌دی
حاجیاوا،
ناودێر و ئه‌ویش
به‌نۆبه‌ی
خۆی کوڕی
ناونجی شه‌خسیه‌تی
به‌ناوبانگی
ناوچه‌ی
موکری
ته‌نانه‌ت
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ،
میرزا فه‌تاح
قازی بوو . له
حاجیاوا _
حاجیاباد_ له
ناوچه‌ی چۆمی
مه‌جیدخان ،
که ده‌که‌وێته
به‌ر جاده‌ی
میاندواو_
بۆکان ، له
مانگی ڕه‌زبه‌ری
ساڵی 1938ی زاینی
، له‌دایک
بووم .
ده‌ورانی
منداڵیم وه‌ک
زۆربه‌ی
منداڵانی
دیکه ، له
که‌یف و نه‌هه‌نگی
بێخه‌به‌ری
له دونیای ده‌وروبه‌ر
،ده‌گه‌ڵ
هاوته‌مه‌نه‌کانم
،به کایه و
گه‌مه‌ی
مێشین، جگێن ،
ماتێن ، هێلکه
شکێن ، هه‌لوکێن،
گۆیه‌ن
¸خوزێن، تۆپێن
، که‌رسواری
ئێواران له
به‌روپیری
گاڕانی دێ ،
قه‌رێ قه‌رێ و
شه‌وداوه‌ت،
جارجاریش دزی کاڵه‌ک
و شوتی له
بێستانی
چۆمی، که له‌و
سه‌رده‌مه‌دا،
هه‌موو ژیانی
منداڵه
دێهاتیه‌کانیان
نه‌فه‌سبڕ به
خۆوه خولیا
کردبوو ، ڕابواردوه
.
ئه‌و
سه‌رده‌مه ،
ده‌ورانی
کۆماری نه‌وپای
کوردستان بوو
، سه‌رده‌می
بوژانه‌وه و
ژیانه‌وه‌ی
کورد، ئه‌و
کاته وڵات له‌سه‌ریه‌ک
له که‌یف و
هه‌ڵپه‌ڕکێ و
خۆشی‌دا بوو،
باو باوی
کوردایه‌تی ،
باوی خۆشی و
شادی ، باوی
هه‌ڵپه‌ڕکێ و
سرود و گۆرانی
بوو .
ئێستاش که
ئه‌و دێڕانه
ده‌نوسم هه‌ر
له به‌ر
چاومه که
کوڕه گه‌نج و
لاوه گوندیه‌کان
هه‌روا خۆرسک
، ئێواران له
مه‌یدانی دێ دا
کۆده‌بوونه‌وه
، ڕیزیان ده‌به‌ست
به ئه‌مری
ڕێبه‌ری هه‌ڵبژاده‌یان
، یه‌ک دوو ،
به ڕاست ڕاست
و به چه‌پ چه‌پ
مه‌شقی
نیزامیان ده‌کرد
و خۆیان بۆ ده‌وره‌ی
پێشمه‌رگایه‌تی
و دیفاع و به‌رگری
له خۆیان و
له ئازادی و
سه‌ربه‌خۆیی
خۆیان و وڵاته‌که‌یان
ڕادێنا .
له‌و
وه‌خته‌دا،
جارێکیان وا
هه‌ڵکه‌وت ده‌گه‌ڵ
پوورم سه‌فه‌رێکی
مه‌هابادم
بێته پێش . من
به منداڵی
زۆرتر هه‌ر له
ماڵه پوورم
ده‌مامه‌وه
، پورم چونکه
منداڵی نه‌بوو
، خۆشه‌ویستیه‌کی
تایبه‌تی بۆ
من هه‌بوو و
له خۆی جوی
نه‌ده‌کردمه‌وه
و وه‌ک منداڵی
خۆی خۆشی ده‌ویستم
، بۆ سه‌فه‌ری
گۆڕینیش ڕه‌گه‌ڵ
خۆی ددام .
خاتره و بیره‌وه‌ری
ئه‌و سه‌فه‌ره‌م
، هه‌رگیز له
هیچ کات و زه‌مه‌نێکدا
، له بیر نه‌چوه‌ته‌وه
ڕه‌نگه هه‌ر
ئه‌و بیره‌وه‌ریه
خۆشیانه‌ی ده‌ورانی
به‌رپایی
کۆماری
کوردستان و یه‌که‌م
دیدارم له‌و
زه‌مانه‌دا
له شاری مه‌هاباد،
پاشتریش به‌سه‌رهاته
دڵته‌زێنه‌کانی
تێکچوونی
کۆماری
کوردستان که
باسیان لێوه
دێ ، ڕه‌گ و
ڕیشه‌ی وه‌های
له دڵ و له
جه‌رگی
منداڵی من
داکوتابێ ، که
بوبێ به
شیرازه و هه‌وێنی
هیوا و هومێدم
بۆ تێکۆشان له
ڕێی ڕزگاری خه‌ڵک
و وڵاته‌که‌م
، له ده‌سپێکی
لاویم ڕا تا
ئه‌وڕۆ و له‌و
ڕۆژه به‌دواوه
تا گڵه‌بانی
چاوان .
کاتی یه‌و سه‌فه‌ره
هه‌وزه‌مان
بوو ده‌گه‌ڵ
به‌ره‌به‌ری
پێکهاتنی
کۆماری
کوردستان ،
جارێک شێوه‌ی
نائارامیه‌ک
له وڵات دا
هه‌بوو . به
پاک بوونه‌وی
ده‌سه‌لاتی
نگریسی په‌هله‌وی
له کوردستان
دا ، تفه‌نگه
کۆن و ژه‌نگاوی
له ژێر زه‌وی
شاراوه ، وه‌ده‌ر
که‌وتبوونه‌وه
شیوه ڕاو و ڕووت
و خه‌ڵک خانه
بگیری ڕویده‌دا
. ئه‌گه‌ر
زاندرابا که‌سێک
ده‌وڵه‌مه‌ند
و له ماڵێ‌دا
چه‌ک و تفه‌نگ
نیه ، هه‌بووبێ
ده‌چونه سه‌ری
و تاڵانیان ده‌کرد
. چه‌ند به‌سه‌رهاتێکی
ئه‌وتۆم هه‌ر
له یاده که
له گه‌وره‌کانم
ده‌بیسته‌وه
که چه‌ته
چوه‌ته سه‌ر
فلان بنه‌ماڵه
خانه‌بگیریان
کردوون .
شه‌وێک له‌و
شه‌وانه که
تازه نانی
ئێواره یان
نانی شێوان
خورابوو ، که
زاندرا چه‌ند
که‌سێک له سه‌ر
بانی ماڵه
ئێمه _پوورم_
به‌سه‌ربانه‌وه‌ن
،ماڵی پوورم
خانووبه‌ره‌یه‌کی
یه‌کجار گه‌وره‌ی
دوونهۆم به
چه‌ند حه‌وش و
حه‌ساره‌وه
بوو ، که گه‌یشتنه
سه‌ربانی
خانوبه‌ره‌یه‌کی
ئاوا بڵند
هاسان نه‌بوو
، نازانم چۆن
وه‌سه‌ر که‌وتبون
. که خه‌به‌ر
هات چه‌ند که‌سێک
له سه‌ربانن
و ترس و له‌رزی
خانه‌بگیر‌یش
هه‌بوو،
ئامۆزای گه‌وره‌ی
من به‌ناوی عه‌لی
سیققه‌ت ، که
ئێستاکه مه‌رحووم
بووه ، ده‌ستی
دا تفه‌نگی
بڕنو ، خۆی گه‌یانده
سه‌ربان ، ده‌نگه
ده‌نگ و هه‌ڵڵا
له‌سه‌ربان
په‌یدا بوو ،
پوورم سه‌ره‌ڕای
پیری و تا
ڕاده‌یه‌کیش
قه‌ڵه‌وی هه‌ستا
و له ڕێگای
هه‌وره‌بانی
ماڵه‌وه
ڕوویکرده سه‌ربان
و منیش به
دوویدا. وڵات
تاریک بوو ،
ئه‌وانه‌ی سه‌ربان
وابزانم سێ که‌س
بوون که به
باشی نه‌ده‌ناسرانه‌وه
له به‌شێکی
سه‌ربانی گه‌وره‌دا
به تفه‌نگه‌وه
سه‌نگه‌ریان
گرتبوو ، له
لایه‌کی دیکه‌وه
مه‌رحوومی عه‌لی
سیققه‌ت ، جه‌بهه‌ی
گرتبوو و شه‌ڕه‌قسه‌یان
بوو .له‌و شه‌ڕه
قسه‌یه‌ڕا ده‌رکه‌وت
که ئه‌و چه‌ند
که‌سه‌ی هاتبوونه
سه‌ربانی
ماڵه‌که ، له
کوڕه
ئاغاکانی
ناسیاوی ده‌وروبه‌ر
بوون .
پوورم به
نێو بانگی
لێکردن و کوتی
: شه‌رم ناکه‌ن
هاتوونه سه‌رماڵی
من ؟ ده‌تانه‌وێ
من خانه بگیر
و تاڵان بکه‌ن
؟ بیرتان له‌وه
نه‌کردوه‌ته‌وه
له چنگ
برازاکانی من
چۆنتان نه‌جات
ده‌بێ ؟ کوڕه
ئاغا خۆیان پێ
حه‌شار نه‌درا
، که زانیان
ناسراونه‌ته‌وه
داوای
لیبوردنیان
له پوورم کرد
، له ڕێگای
پێپلیکانه‌کانی
هه‌وره‌بانه‌وه
، به‌دوی
پوورم دا
هاتنه خواره‌وه
، زۆر به شه‌رمه‌وه
چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک
له ماڵ
دانیشتن و
خواحافیزیان
کرد و ڕۆیشتنه‌وه
قه‌ولیان
پێدرا که ئه‌و
هه‌له سه‌رنه‌که‌وتووه
به نهێنی
بمێنێته‌وه
و باسی لێ نه‌کرێ
.
قه‌ده‌رێک
پاش ئه‌و به‌سه‌رهاته،
له گوندی
پیروه‌لی
باغی ماڵه
پوورم ڕا به‌ره‌و
حاجیاوا و له‌وێش
ڕا به‌ره‌و
"که‌لبه‌ڕه‌زاخان"
که ماڵه
مامم ناسراو
به مه‌نسوریان
"مه‌نسور
سوڵتان" له‌و
زه‌مه‌نه‌دا
له‌وێ بوون .
جه‌ند
ڕۆژێکیش له‌وێ
ماینه‌وه .
له که‌لبه‌ڕه‌زاخان
ڕا سواری نه‌ما
، مامم ماشینی
هه‌بوو ، به
ماشین ده‌بوو
بڕوین به‌ڵام
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
که جارێ له
وڵات‌دا جه‌رده‌یی
هه‌بوو ، دوو
کوڕی مامم به
تفه‌نگه‌وه
له‌گه‌ڵمان
سوار بوون تا
پێش هه‌ورازی
"به‌سری" له‌و
هه‌ورازه که
ڕێی چوونه مه‌هاباد
به‌وێدا تێده‌په‌ڕی
، ده‌کوترا که
خه‌ڵک ڕووت ده‌که‌ن
.جا له‌پێش ئه‌وه‌دا
که ماشین
بگاته هه‌ورازێ
، دوو ئامۆزای
تفه‌نگ به‌ده‌ست
دابه‌زین و هه‌ریه‌ک
به‌لایه‌کدا
ڕوویان له هه‌ورازی
به‌سرێ کرد ،
به‌خۆشیه‌وه
ڕێگر و جه‌رده‌ی
لێ نه‌بوو ،
به‌سه‌لامه‌تی
گه‌یشتینه
شار .
له پێشدا،
ماشین سواری
بۆ یه‌که‌مین
جار له ژیانی
چه‌ند ساڵه‌یی
مندا و پاشان دیداری
شار بۆ منی
منداڵی دێی چه‌ند
ماڵی ،مه‌هاناد
وه‌ک شارێکی
بێ‌بن و گه‌وره
و پڕ له حه‌شیمه‌تێکی
بێ ئه‌ژمار ،
سه‌رسام و له‌خۆی
بێ ئاگا
کردبوم ، ئه‌و
هه‌موو عاله‌مه
به‌و هه‌موو
دوکان و شتومه‌که‌وه
ئه‌و خه‌ڵکه‌ی
تێکه‌ڵاون،
یه‌ک ده‌ڕوا و
یه‌ک دێ ، هه‌ر
هه‌ڵڵا و بگره
و که‌س حیسابی
که‌س
ناخوێنێته‌وه
له کوێ‌ڕا و
بۆچی ؟ بیری
منداڵیم بۆی
لێکنه‌ده‌درایه‌وه
، مات و مه‌بهوت
بووم .
پوورم
میوانی ماڵی
پێشه‌وا بوو ،
له‌وێ دابه‌زین
. پوورم، هه‌م
ده‌بوو به
ئامۆزای پێشه‌وا
له لایه‌ک و
له لایه‌کی دیکه‌ڕا
ده‌بوو به
ئامۆزازاشی .
پوورم _گه‌وهه‌رتاج_
کچی مه‌رحومی
میرزا فه‌تاحی
قازی ، مێردی
به برازای
باوکی خۆی
کردوه ، مه‌رحومی
قازی عه‌سکه‌ر
، مامی پێشه‌وا
که ماڵی له
دێی پیروه‌لی
باغی بوو. مه‌رحومی
قازی عه‌سکه‌ر
ته‌مه‌نی درێژ
نه‌بووه .
وه‌ک کوترا
له‌و سه‌فه‌ره‌دا
پوورم میوانی
ماڵی پێشه‌وا
بوو ، منیش ده‌گه‌ڵ
، هه‌ر له‌و
سه‌فه‌ره‌شدا
بوو که بۆ یه‌که‌مجار
و ئاخر جار ،
چاوم به پێشه‌وا
و سه‌درول
ئیسلام شه‌هیدی
برای که‌وتوه
. ئه‌ویش ئاوا
بوو که
ڕۆژێکیان بردمیان
بۆ حوزوری پێشه‌وا
و سه‌دری شه‌هید
، له ژووری
میوانخانه‌ی
پێشه‌وا که
ژووری مه‌حکه‌مه‌ش
بوو و هه‌رواشی
پێده‌گوترا
،ژوورێکی گه‌وره‌ی
پڕ له فه‌ڕش .
که چوومه
ژوور هه‌م
پێشه‌وا و هه‌م
سه‌دری شه‌هید
به پێیه‌وه
ڕاوه‌ستابوون
.زۆر به لوتف
دواندیانم ،
پێشه‌کی لێی
پرسیم چ ده‌زانی
؟من که
منداڵی لادێ
بووم "
مێشێن"م ده‌زانی
و لاشم وابوو
مێشێن زانین
هونه‌رێکی گه‌وره‌یه
، گوتم مێشێن .
گوتیان جا ئه‌گه‌ر
وایه ده‌بێ
له‌گه‌ڵ عه‌به
سوور ،کوڕی
چوکی سه‌دری
شه‌هێد مێشێن
بکه‌ن بزانین
کێهاتان ده‌یبه‌نه‌وه
. ئه‌و عه‌بدوڵا
به‌ڕێزه ئێستاکه
ماڵی له
ئاڵمانه و
موهه‌ندیسی
شیرکه‌تی
بایر بوو .من
هه‌م له عه‌به‌سوور
باو خۆشتر و
هه‌م گوندی
بووم ، باوه‌ڕێکی
پته‌وم به
بردنه‌وه‌ی
خۆم هه‌بوو بۆیه
گوتم بابێ ،
بانگی که‌ن.
پێسه‌وا فه‌رمووی
، پێی ده‌وێری
؟ گوتم به‌ڵێ
بابێ .
ناردیان که‌للا
و مه‌ڕمه‌ڕیان
په‌یدا کرد و
هێنایان ، له
ژێر چاودێری
خۆیاندا ده‌ستمان
کرد به مێشێن
، ئه‌و ناشاره‌زا
و منداڵتر ،
من گه‌وره‌تر
و مێشێن زان.
زۆر به زوویی
به سه‌ریدا
زاڵ بووم و
بردمه‌وه ،
وه‌بن قه‌رزی
گوپه‌دان که‌وت
کایه‌که‌مان
له‌سه‌ر گووپ
بوو له‌به‌ر
چاومه که سه‌دری
شه‌هید بۆی ده‌پاڕاوه
که جارێ
لێیگه‌ڕێ
درێژه‌ی هه‌یه
....................