داگیرکه‌ران
له جه‌ژنی نه‌ورۆزیشدا
خوێنی
کوردستانیان
ده‌ڕێژن
کۆمه‌ڵانی
هه‌راوی خه‌ڵکی
کوردستان!
ئازادیخواز‌و
سه‌ربه‌خۆخوازان!
ئێواره‌ی
رۆژی 20ی
ئازار، له
کاتێکدا که
دانیشتووانی شاری
قامیشلۆی
رۆژئاوای
کوردستان
رێوره‌سمی جه‌ژنی
نه‌ورۆزو سه‌ری
ساڵی نوێیان به‌ڕێوه‌ده‌بردو
مۆمیان داده‌گیرساند،
هێزه‌کانی
پۆلیس و
ئاسایشی
رژێمی به‌عسی
سوریا هه‌ڵیان
کوتایه سه‌ریان
و ته‌قه‌یان لێکردن،
به فیشه‌ک ئاهه‌نگی
نه‌ورۆزیان
تاڵ کرد‌و
تاوانیان ئه‌نجام
دا، له
ئاکامدا سێ
لاوی کورد شه‌هیدو
پێنجی دیکه‌ش
برینداربوون،
به‌وهۆیه‌وه
ئێمه له
کاتێکدا
داخباری
خۆمان ده‌رده‌بڕین
و پرسه‌و
هاوخه‌می
خۆمان به بنه‌ماڵه‌ی
شه‌هیده‌کان
راده‌گه‌یه‌نین
و هیوای چاک
بوونه‌وه بۆ
برینداره‌کان
ده‌خوازین،
له‌هه‌مان
کاتدا زۆر به‌تووندی
رژێمی سوریا
ریسوا ده‌که‌ین
و داوا له
کۆمه‌ڵگه‌ی
نێو ده‌وڵه‌تی
ده‌که‌ین که
له‌به‌رانبه‌ر
تاوانه‌کانی
ئه‌و رژێمه
بێده‌نگ نه‌مێنێ
و گوشاری
بخاته سه‌ر،
له زووترین
ده‌رفه‌تیشدا
شاندێکی
نێوده‌وڵه‌تی
ره‌وانه‌ی
شوێنی
رووداوه‌که
بکرێ و
لیکۆڵینه‌وه
ئه‌نجام بدرێ
و بکوژانی
کوردستانیان
له دادگه‌یه‌کی
نێوده‌وڵه‌تیدا
دادگه‌یی
بکرێن و سزا
بدرێن، چونکه
داگیرکه‌ران نه‌ک
هه‌ر ماف و
ئازادیه‌کانی
کوردیان زه‌وت
کردوه، به‌ڵکو
له جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ییشدا
هه‌ڵه‌مه‌تی
ده‌ستگیرکردن
و ره‌شه‌کوژی
درێژه پێده‌ده‌ن.
له‌لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه
دوێنێ به‌بۆنه‌ی
جه‌ژنی نه‌ورۆزو
سه‌ری ساڵی
نوێی 2708ی کوردیه‌وه
له شاره‌کانی
باکوری
کوردستان به
تایبه‌تیش له
شاری ئامه‌د
میتینگ و ئاهه‌نگی
جۆراوجۆر
سازکرا، ئه‌مڕۆش
له شاره‌کانی
وان
و جۆله‌مێرگ و
سێرت به‌بۆنه‌ی
جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه
رێپیوان کرا،
به‌ڵام هێزه‌کانی
پۆلیس و
ئاسایشی
تورک له شاری
وان
به تانک و
گازی فرمێسک
رژێن هێرشیان
کرده سه‌ر
خۆپێشانده‌ران،
ده‌ستیان به
ته‌قه‌کرد و زیاتر
له 55 که‌سیان
بریندار کرد،
دواتر ده‌ستیان
به گرتن و
راوه‌دونانی
کوردستانیان
کرد، له
شاری جۆله‌مێرگ پۆلیسی تورک
هێرشیان کرده
سه‌ر
خۆپێشانده‌ران
و ته‌قه‌یان
لێکردن، باره‌گای
پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی
دیموکراتیان
گه‌مارۆدا،
هه‌روه‌ها له
شاری سێرتیش پۆلیسی
تورکی خه‌ڵکیان
بریندار کرد‌و ده‌ستیان
به راوه‌دونان
و گرتنی خه‌ڵکی
سڤیل کرد، به
گوێره‌ی
زانیاریه‌کان
تا ئاماده‌کردنی
ئه‌م راگه‌یاندراوه
زیاتر له 110 که‌س
برینداربوونه،
160 که‌سی دیکه‌ش
له‌لایه‌ن
هێزه‌کانی
ئاسایشی
تورکه‌وه ده‌ستگیرکراون
و ره‌وانه‌ی
زیندان کراون.
له‌و پێوه‌نده‌دا
ئێمه جارێکی
دیکه‌ش هاوخه‌می
و هاوسۆزی
خۆمان
له‌گه‌ڵ
باکوری
کوردستان
دووپات ده‌که‌ینه‌وه
و هیوای چاک
بوونه‌وه بۆ
برینداره‌کان
ده‌خوازین،
هه‌روه‌ها
زۆر به‌تووندی
رژێمی تورکیا
ریسوا‌و مه‌حکوم
ده‌که‌ین،
داواش له
کۆمه‌ڵگه‌ی
نێوه‌ده‌وڵه‌تی
وڵاتانی
بڕیارده‌ری
جیهانیش ده‌که‌ین
که چیتر له‌به‌رانبه‌ر
تاوانه‌کانی
رژێمی تورکی
ره‌گه‌زپه‌رست
بێده‌نگ نه‌مێنێ،
هه‌م گوشار
بخاته سه‌ر
حکومه‌تی ئه‌نکارا،
هه‌میش هه‌وڵی
دۆزینه‌وه‌ی
رێگه چاره‌ی
ئاشتیانه‌ی
کێشه‌ی
باکوری
کوردستان
بدات، چونکه
ئه‌گه‌ر
تورکیا سیاسه‌تی
خاپاندن له‌به‌رانبه‌ر
جیهانیان به‌ڕێوه‌ده‌بات
و له‌ژێر
پاساوی شه‌ڕی
تیرۆره‌وه
ئۆپه‌راسیۆن
بۆ ناو خاکی
باشووری
کوردستان ده‌کات
و گوند‌و
ئاواییه‌کانی
کوردستان بۆمباران
ده‌کات و
وڵاتانی
جیهانیش
خۆیان بێده‌نگ
ده‌که‌ن، خۆ
ئێستا به‌به‌رچاوی
هه‌موو
جیهانه‌وه
هێزه چه‌کداره‌کانی
تورک له‌نێو
شاره‌کاندا
هێرش ده‌که‌نه
سه‌ر
کوردستانیان،
ته‌قه له ژن
و منداڵ ده‌که‌ن
و برینداریان
ده‌که‌ن و
شاڵاوی ره‌شبیگیری
به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن،
بۆیه کاتی ئه‌وه
هاتووه که
ویژدانی کۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی
و وڵاتانی
بڕیارده‌ری
جیهان له‌به‌رانبه‌ر
تاوانه‌کانی
تورک بجولێ و
داوای لێبکرێ
که چیتر له
خۆڕاوه
کوردستانیان
شه‌هیدو
بریندار نه‌کات
و نکۆڵیش له‌هه‌بوونی
نه‌ته‌وه‌ی
کورددا نه‌کات
و درێژه‌ش به
داگیرکاری
نیشتمانی
کوردان نه‌دات.
ویستی رزگاری
و سه‌ربه‌خۆیی
کوردستانیان
سه‌رکه‌وتوو
بێ.
داگیرکه‌ران
و بکوژانی ئازادیخوازان
ریسوا‌و رووڕه‌ش
بن.
حزبی
رزگاریی
کوردستان
پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان
22-3-2008