به‌ڵگه‌نامه‌ی
كۆنگره‌ی
چواره‌م
كۆنگره،
پارلمانی
كوردستان و‌حكومه‌تی
هه‌رێمی
كوردستان، له
هه‌لومه‌رجی
ئه‌وڕۆدا به‌ده‌سكه‌وتی
گرینگی نه‌ته‌ویی
دانا،
پارێزگاری و
به‌رگری له‌و ده‌سكه‌وتانه‌شی
به‌ئه‌ركی
گرینگی
وڵاتپارێزی و
كوردایه‌تی
قه‌بڵاند.
له‌و
رووانگه‌یه‌را
كه هه‌م
پارلمانی
كوردستان و هه‌م
حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان
سازی و ده‌ستگای
نه‌ته‌وه‌یین
و ده‌بێ له
ڕاستای به‌رژه‌وه‌ندیه
كوردستانیه‌كان و گه‌شه‌و
نه‌شه‌ی
كورده‌واریدا
هه‌ڵسوكه‌وتیان
هه‌بێ،
پێوسته :
* هه‌م
پارلمان و هه‌م
حكومه‌تی هه‌رێم،
مرۆڤ دۆستانه
و كوردپه‌روه‌رانه
ده‌گه‌ڵ
دیارده‌ی وه‌حشیانه‌ی
ژن كوشتن له‌ژێر
په‌رده‌ی
"ناموس
پارێزی" له
باشوری
كوردستاندا
هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن،
لێبڕاوانه
روو به ڕوو به‌ره‌نگاری
ببنه‌وه. له
رێگه‌ی قانون
گوزاری و هه‌م
به‌شێوازه
جیاوازه‌كانی
دیكه‌ی ئه‌ركی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
كۆمه‌ڵگه،
به‌ربه‌ستی
له‌و دیارده
وه حشیانه بكه‌ن.
ژن، له
كۆمه‌ڵگه‌ی
كورده‌واری
ئێمه‌شدا، وه‌ك
هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
دیكه‌ی
مرۆڤایه‌تی،
دایكه،
دایكیش به‌شی
هه‌ره زۆر
له
ژێرخانی بوون و
پێشكه‌وتنی
كۆمه‌ڵ و كه‌رامه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی
له سه‌رشانانه.
دیارده
و تاوانی دزێو
و نامرۆڤانه‌ی
ژن كوشتن به
بیانۆی ناموسپارێزی،
ده‌بێ له‌ره‌گوریشه‌وه
بنه‌بڕبكرێن.
له‌و پڕۆسه‌دا،
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی
كوردستان له
سه‌ریه‌ك، به‌شی
هه‌ره زۆر‌و گرینگی
به‌رپرسیایه‌تیان
له ئه‌ستۆیه.
*
تیرۆر و ره‌شه‌كوژی،
به چه‌شنێكی به‌ربڵاو، جیهانی
مرۆڤایه‌تی وه‌به‌ر
ته‌وژمی
ئینسانخۆری
خۆی داوه و له پێناو
جیهانگیركردنی
ئیده‌ئۆلۆژی
فوندامێنتالیستی
پاشكه‌وتوو،
نه مرۆڤایه‌تی
و نه سروشت ده‌پارێزێ.
كوردستانیش
وه‌ك زۆرجێگه‌ی
دیكه‌ی
جیهان، به
تایبه‌تی
رۆژهه‌ڵاتی
ناوین، سێبه‌ر
و مه‌ترسی سه‌ده‌مه‌ی
تیرۆری له‌سه‌ره.
به‌ره‌نگار
بوونه‌وه‌ی
بوێرانه و سه‌ركوتكردنی
هه‌ر چه‌شنه
جموجۆڵێكی
تیرۆریستی و
فۆندامێنتالیستی
له كورده‌واریدا،
له ئه‌ركه
پێویستیه‌كانی
ده‌سته‌ڵاتداریه‌تی
كوردستانه.
* ده‌ستكه‌وته‌كانی
باشووری
كوردستان، به‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه‌یین.
پارێزگاری له‌و
ده‌سكه‌وتانه،
ئه‌ركی هه‌ر
كوردێكی
وڵاتپارێز و
نیشتمانپه‌روه‌ره
. هه‌ر به‌و
پێیه ئه‌ركه
بۆ ده‌سته‌ڵاتی
سیاسی
باشووری
كوردستان كه
گیان و ده‌ره‌تانی
ژیانی كوردی
به‌شه‌كانی
دیكه‌ی
كوردستان له
باشوور
بپارێزێ. هه‌ر
وه‌ك
پێویسته له
روانگه‌ی
ستراتێژێیكی
قایم و پته‌وی
نه‌ته‌ڤایه‌تیه‌وه،
كار و خه‌باتی
هێزه سیاسیه‌كانی
پارچه‌كانی
دیكه‌ی
كوردستان، له
چوارچێوه‌ی
قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی
باشووری
كوردستان،
رێگه و یارمه‌تی
ده‌سته‌ڵاتی
سیاسی
كوردستانیان
له پشت بێ.
* به‌جێگه‌یاندنی
مادده‌ی 140ی
یاسای بنه‌ڕه‌تی
ئێراق، وه‌سه‌ریه‌كخستنه‌وه‌ی
كه‌ركوك و
باقی شار و
شارۆچكه و
ناوچه
دابڕاوه‌كان
له هه‌رێمی
كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه
سه‌ر حكومه‌تی
هه‌رێم و هه‌ر به
گوێره‌ی
مادده‌ی
ناوبراو، ئه‌ركی
نیشتیمانیی
ده‌سته‌ڵاتی
گشتی
كوردستانه.
هه‌ر
وه‌دواخستنێكی
به ئه‌نجام گه‌یاندنی
ماده‌ی 140ی
یاساكه، به هه‌ر
ده‌لیل و به‌ڵگه‌یه‌ك
بێ، ئه‌و وه‌سه‌ریه‌كخستنه‌وه‌یه
بۆ سه‌رحكومه‌تی
هه‌رێم
و با‌وه‌شی
كوردستان، ده‌خاته
هات و نه‌هاته‌وه،
بۆیه جێبه‌جێ
كردنی مادده‌ی
140ی یاسای بنه‌ڕه‌تی
ئێراق له كات
و زه‌مانی
دیاریكراوی
خۆیدا،
پێویستییه‌كی
مێژوویی سه‌رشانی
ده‌سته‌ڵاتی
سیاسی
كوردستانه .
پارتی سه‌ربه‌خۆیی
كوردستان
22.07.2007