"به‌هه‌رێمكردنی
كه‌ركوك ده‌به‌نه
جامیعه‌ی عه‌ره‌بی"
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری:
توركمانه‌كان
داوای شتێكی
زۆر ده‌كه‌ن
تا كه‌مێكیان
ده‌ستبكه‌وێت
هه‌ستیار
قادر (سبه‌ی):
توركمانه‌كان
پرۆژه‌ی به‌هه‌رێمكردنی
كه‌ركوك ده‌به‌نه
جامیعه‌ی عه‌ره‌بی‌و
ئه‌ندامێكی
كوردی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركوكیش
ترسی كورد به‌رامبه‌ر
به هه‌رێمكردنی
ئه‌و شاره ده‌به‌ستێته‌وه
به ئه‌گه‌ری
دابڕاندنی تاهه‌تایی
كه‌ركوك له‌هه‌رێمی
كوردستان.
بڕیاره به‌مزووانه
وه‌فدێكی تایبه‌تی
لایه‌نه
توركمانه‌كانی
كه‌ركوك‌و
عێراق، گه‌شتێكی
به‌رفراوان
بۆ جامیعه‌ی
عه‌ره‌بی‌و
هه‌ندێك له
وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و
ناوچه‌كه ده‌ستپێبكه‌ن
به مه‌به‌ستی
خستنه رووی
تێڕوانینه‌كان
سه‌باره‌ت به
شێوازی چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كانی
كه‌ركوك‌و به‌هه‌رێمكردنی‌و
هه‌ڵوێستی
توركمانه‌كان
له‌باره‌ی ماده‌ی
(140).
له‌وباره‌یه‌وه
ته‌حسین كه‌هیه،
سه‌رۆكی
حیزبی
ئیسلامی توركمانی
عێراق به
رۆژنامه‌ی
راگه‌یاند: كه
له‌و سه‌ردانه‌یاندا
وه‌فدی توركمانه‌كانی
عێراق پرۆژه‌ی
به‌هه‌رێمكردنی
كه‌ركوك ده‌به‌نه
جامیعه‌ی عه‌ره‌بی‌و
هه‌ندێك له
وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و
ناوچه‌كه به
مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی
پشتگیری ده‌ره‌كی
له‌و پرۆژه‌یه
به‌تایبه‌ت
كه به وته‌ی
ناوبراو له
ناوخۆدا ناڕه‌زایی
له‌دژی به‌ستنه‌وه‌ی
كه‌ركوك به
هه‌رێمی كوردستانه‌وه
هه‌یه.
ته‌حسین كه‌هیه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا
كه له تێڕوانینی
توركمانه‌كانه‌وه
به‌هه‌رێمكردنی
كه‌ركوك
باشترین چاره‌سه‌ری
كێشه‌كانی
ئه‌و شاره‌یه
به شێوه‌یه‌ك
كه په‌رله‌مانێكی
تایبه‌تی بۆ پێكبهێنرێـت‌و
ئیداره‌ی ئه‌و
شاره‌ش له‌لایه‌ن
نوێنه‌رانی
هه‌ر سێ نه‌ته‌وه‌ی
كورد‌و عه‌ره‌ب‌و
توركمانه‌وه
بێت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری،
ئه‌ندامی
كوردی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركوك
له ئاستی
كاریگه‌ری
ئه‌و سه‌ردانه‌و
پرۆژه‌ی
توركمانه‌كانی
بۆ به‌هه‌رێمكردنی
كه‌ركوك كه‌مكرده‌وه‌و
رایگه‌یاند:
كه سه‌رجه‌م
لایه‌نه‌كانی
كه‌ركوك به
پرۆژه‌ی به‌هه‌رێمكردنی
كه‌ركوك قایل
نین‌و گه‌ر
توركمان
پروپاگه‌نده‌ی
ئه‌وه ده‌كات
(2) ملیۆن هاوڵاتییان
هه‌یه له
عێراقدا، ده‌بوایه
به‌لایه‌نی
كه‌مه‌وه (30)
كورسی په‌رله‌مانی
عێراقیان به‌ده‌سته‌وه
بوایه‌و هه‌وڵه‌كه‌شیان
له‌وه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێت كه
داوای شتێكی
زۆر ده‌كه‌ن
تا كه‌مێكیان
ده‌ستبكه‌وێت‌و
سه‌ردانی ئه‌و
شانده‌ی
توركمانه‌كانیش
بۆ وڵاتانی
ناوچه‌كه به
وته‌ی
ناوبراو
كاریگه‌ری ئه‌وتۆی
له‌سه‌ر ئه‌رزی
واقیع نابێت.
له‌باره‌ی
مه‌ترسی
كوردیش له به‌هه‌رێمكردنی
كه‌ركوك ئه‌حمه‌د
عه‌سكه‌ری
ئاشكرایكرد
كه كورد مه‌ترسییه‌كی
زۆری هه‌یه
كه له‌دوای
به‌هه‌رێمكردنی
كه‌ركوك‌و له‌به‌ر
رۆشنایی
یاسای پارێزگاكانی
عێراق تاهه‌تایه
ئه‌و شاره به
هه‌رێمی
كوردستانه‌وه
نه‌به‌سترێته‌وه‌و
داببڕێت لێی.
سه‌رچاوه
: ماڵپه‌ڕی
سبه‌ی