بارزانی:
هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێك
بۆ مادده‌ی 140
قبوڵ ناكه‌ین
هیواخوازیشم
كورد ده‌وڵه‌تی
هه‌بێت
بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا
له‌گه‌ڵ
ئاژانسی رۆیته‌رز
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات
كه كورد هیچ
ئه‌لته‌رناتیڤێكی
بۆ مادده‌ی 140ی
ده‌ستوری
قبوڵ ناكات‌و
هه‌روه‌ها
خوازیاریشه
كه كورد وه‌ك
هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی
دیكه ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی
هه‌بێت.
ئاوێنه، KRG:
له وه‌ڵامی
پرسیارێکدا
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی
که ئاخۆ
سیسته‌می فیدرالیه‌ت
داخوازییه‌کانی
گه‌لی کوردی
به ده‌ست
هێناوه، سه‌رۆکی
کوردستان ده‌ڵێت
به‌پێی ئه‌و
ده‌ستووره‌ی
که ئه‌مڕۆ
عێراق هه‌یه‌تی
دهسکهوتنێکی
زۆر بۆ گه‌لی کورد
به ده‌ست
هاتوون، به‌ڵام
هه‌ندێ جار
ناکۆکی ده‌رباره‌ی
لێکدانه‌وه‌ی
چه‌ند مادده‌یه‌کی
ده‌ستووری
دێته ئاراوه
یانیش له‌باره‌ی
جێبه‌جێکردنی
ئه‌و مادده‌یه
ناکۆکی دروست
ده‌بێت، بۆیه
ئێمه
ناکۆکیمان به‌رامبه‌ر
ده‌ستوور
نییه.
هه‌روه‌ها
ده‌رباره‌ی
پرسی که‌رکوک
و راپۆرتی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
که گه‌لی
کورد تێبینی
زۆری له‌سه‌ر
هه‌یه، سه‌رۆکی
هه‌رێمی
کوردستان ده‌ڵێت
به‌پێی ده‌ستوور
مادده‌ی 140
مادده‌یه‌کی
گرنگی ده‌ستووره
و ته‌نها بۆ
که‌رکوکیش
نیه، به‌ڵکو
بۆ شوێنه‌کانی
دیکه‌شه، به‌ڵام
پرسیار ئه‌وه‌یه
بۆ جێبه‌جێ
ناکرێ؟
راپۆرتی UN زۆر
درێژه ئێمه
لێژنه‌یه‌کمان
بۆ دیراسه‌تکردنی
داناوه و وه‌ڵامه‌که‌شی
له‌کاتی
خۆیدا ئاماده
ده‌بێ، ئێمه
نامانه‌وێ به‌ر
له ته‌واوبوونی
کاری لێژنه‌که
وه‌ڵامی
خۆمان بخه‌ینه
به‌رده‌ستی
دیمستۆرا و
لایه‌نه‌کانی
تر، ته‌نها ده‌مه‌وێ
یه‌ک خاڵ بڵێم
که ئێمه هیچ
ئه‌لته‌رناتیڤێکی
مادده‌ی 140
قبول ناکه‌ین.
ده‌رباره‌ی
هه‌نگاونانیش
بۆ ئاشته‌وایی
له ئێستای
باردۆخی
عێراق
بارزانی جه‌ختی
له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرده‌وه
که تا ئێستا
هه‌نگاوی
جیدی بۆ ئاشته‌وایی
نیشتمانی راسته‌قینه
نه‌نراوه.
راسته کۆمه‌ڵێک
هه‌نگاو
نراون، به‌ڵام
به‌و شێوه‌یه‌ی
تا ئێستا
کراوه، هه‌رگیز
ئاشته‌وایی
نایه‌ته‌دی،
به‌ڵکو
پێویسته سه‌ره‌تا
ئه‌وان له‌نێوان
خۆیان
ئاشتببنه‌وه
و راستیه‌کان
بخه‌نه به‌رده‌می
یه‌کتری و
بڕیاری کردنی
ئاشته‌وایی
بدرێ، ده‌بێ
فه‌رهه‌نگی
لێبوورده‌یی
باڵ به‌سه‌ر
هه‌موو لایه‌کدا
بکێشێ، با ئه‌وان
له یه‌کتری
ببورن و واز
له تۆڵسه‌ندنه‌وه
و لادان و
سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر
و په‌راوێز
خستنی
نێوانیان
بهێنن.
ناوبراو
وتی "مه‌سه‌له‌ی
ناکۆکی مه‌زهه‌بی
ده‌بێ نه‌مێنێت
و چیتر له‌سه‌ر
ناسنامه یه‌کتری
نه‌کوژن، ئه‌وانه
ده‌یانه‌وێ
دوژمنایه‌تی
کورد بکه‌نه
پێوه‌ر بۆ نیشتمانپه‌روه‌ری
خۆیان ده‌بێ
ئه‌و هزره
شۆڤینیه نه‌مێنێت."
سه‌باره‌ت
به بوونی
هێزی پێشمه‌رگه‌ی
کوردستانیش
له ناوچه
جێناکۆکه‌کان
و ئه‌و کێشانه‌ی
ئیستا له‌وباره‌وه
له ئارادان،
سه‌رۆکی هه‌رێمی
کوردستان
گوتی ئه‌و ناوچانه
به پێی به‌ڵگه
و راستییه
مێژووی و
جوگرافییه‌کان
کوردستانین،
به‌ڵام به‌پێی
ماده‌ه‌ی 140
ناکۆکیان له‌سه‌ره،
جێبه‌جێنه‌کردنی
مادده‌که‌ش
له به‌رپرسیارێتی
لایه‌نی دیکه‌یه
نه‌ک کورد،
ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی
هاوسه‌نگی
تێکنه‌چێت، هێزی
پێشمه‌رگه و
ئاسایش له‌و
ناوچانه‌دا
هه‌ن، ئه‌مه‌ش
مافێکی
سروشتی ئێمه‌یه
بۆ پاراستنی
کوردی ئه‌و
ناوچانه و ته‌عه‌دا
نه‌کردن
لێیان، یاخود
رێوشوێنی وا نه‌گیرێته‌به‌ر
بۆ گۆڕینی
دیمۆگرافی ئه‌و
ناوچانه.
به‌رامه‌به‌ر
ئه‌وه‌ش
رونیكرده‌وه
كه هه‌ندێک
جار جموجوله‌کانی
سوپای عێراقی نامورتاحمان
ده‌کات، به‌لام
ئێمه هه‌میشه
به لێکتێگه‌یشتن
و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆمان
له‌گه‌ڵ به‌غدا
ده‌توانین ئه‌گه‌ر
هه‌ر کێشه و
گرفتێک له
ئارادا بێت چاره‌سه‌ریان
بکه‌ین، ئه‌گه‌ر
باسیش له
هێڵی سه‌وز ده‌که‌ن
ئه‌وا ئێمه
نه بڕوامان
پێی هه‌یه و
نه دانیشی
پێداده‌نێین،
به‌ڵکو ئه‌و
هێڵه سه‌وزه
هێڵی ته‌ماس
بوو له نێوان
ئێمه و هێزه‌کانی
رژێمی پێشوو،
نه شه‌رعییه‌تی
هه‌یه و نه یاسایی
و جوگرافیشه.
سه‌رۆکی هه‌رێمی
کوردستان له
به‌رامبه‌ر
کاریگه‌ری
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی
عێراق به‌سه‌ر
په‌یوه‌ندی
هه‌ولێر و به‌غداوه
گوتی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی
که ده‌درێن
بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌که
بکه‌نه
دوژمنایه‌تی
نێوان کورد و
عه‌ره‌ب مه‌حاڵه
بێته‌دی، چه‌کی
کیمیاوی و ئه‌نفال
نه‌یانتوانی
کورد بۆ ناو
شه‌ڕی کورد و عه‌ره‌ب
رابکێشن،
ئێستا ئه‌وانه‌ی
ئه‌و هه‌وڵه
ده‌ده‌ن
دیاره هیچ
عیبرهتێکیان
له رابردوو
وه‌رنه‌گرتووه،
ئێمه هه‌موو
لایه‌ک دڵنیا
ده‌که‌ینه‌وه
که ناتوانن بیکه‌نه
شه‌ری دوو
میلله‌ت، به‌ڵام
پێم وایه له
هه‌ڵبژاردنی
ئاینده‌دا نه‌خشه‌ی
سیاسی له
عێراق
بگۆڕدرێ و په‌رله‌مانیش
وه‌کو ئه‌وه‌ی
ئێستا نابێ.
لیستی کوردیش وه‌کو
خۆی به یه‌کگرتوویی
ده‌مێنێته‌وه.
ده‌رباره‌ی
کاریگه‌ری
هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
بۆ کورد سه‌رۆکی
هه‌رێمی
کوردستان دووپاتیکرده‌وه،
کشانه‌وه‌ی
هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
مانای ئه‌وه‌نیه
ئه‌مه‌ریکا
به ته‌واوی
ده‌ست له
عێراق هه‌ڵده‌گرێ
هیواداریشین
به‌رله‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریکا
ئه‌و هێزانه‌ی
بکێشێته‌وه
کێشه‌کانی
ناو عێراق و
ره‌وشی سیاسی
عێراق چاره‌سه‌ر
بکرێ، ره‌نگه
پێویستی به‌هێزی
سه‌ربازی نه‌بێت،
به‌ڵام بوونی
ئه‌مه‌ریکا
به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک
بێت له عێراق
زه‌رووریه،
قه‌ناعه‌تیش
ناکه‌م به
کشانه‌وه‌ی
هێزی سه‌ربازی
شتی زۆر
بگۆڕێت ئه‌گه‌ر
ره‌وشی سیاسی
عێراق سه‌قامگیر
بوو ئه‌و وه‌خته
هیچ کێشه‌یه‌ک
نابێت.
سه‌رۆکی
کوردستان ده‌رباره‌ی
شانازی‌کردن
به ده‌ستکه‌وته‌کانی
هه‌رێمی
کوردستان جه‌ختی
له‌سه‌ر ئه‌وه
کرده‌وه که
ده‌ستکه‌وته‌کان
زۆرن له‌وانه
ئه‌و ئازادیه‌ی
بۆ میلله‌تی
کوردستان به
ده‌ست هاتووه
و په‌رله‌مان
و حکومه‌تی هه‌رێم
و چه‌سپاندنی
دامه‌زراوه‌کانی
ده‌ستووری و
دیموکراسی و
به‌ده‌ستهێنانی
ده‌ستورێکی پێشکه‌وتوو
بۆ عێراق که
کورد تیایدا
رۆڵێکی سه‌ره‌کی
بینی، هه‌روه‌ها
ئه‌و ئاوه‌دانیه‌ی
که جێگه‌ی
شانازین، وه‌کو
هاوڵاتیه‌کی
کوردستانیش
هیوا و ئاواتم
ئه‌وه‌یه
رۆژێک ببینم
ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه
وه‌کو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی
دیکه ده‌وڵه‌تی
خۆی هه‌بێت.