بارزانی
توڕه‌و نیگه‌رانه
له‌به‌رپرسه
كورده‌كانی
به‌غداد
پ.هاوڵاتی:
سه‌چاوه‌یه‌كی
ئاگادار به
هاوڵاتی
ڕاگه‌یاند مه‌سعود
بارزانی له‌به‌رپرسه
كورده‌كانی
به‌غداد توڕه‌یه‌و
پێیوتوون
ئێوه ئه‌و بارودۆخه‌تان
خولقاندووه‌و
هه‌ر خۆشتان
ده‌بێت چاره‌سه‌ریبكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه
له‌لێدوانێكدا
بۆ هاوڵاتی
وتی »مه‌سعود
بارزانی
توڕه‌و نیگه‌رانه
له ئه‌دای
به‌رپرسه
سیاسییه‌كانی
كورد له‌به‌غدادو
به كه‌مته‌رخه‌م‌و
بێكاریگه‌ر
ناوی بردوون.
خراپی
بارودۆخی
كێشه‌كانی
كوردی
خستووه‌ته
ئه‌ستۆیان وتویه‌تی
ئێوه نوێنه‌ری
كوردن له‌به‌غداد
ده‌بێت
داكۆكی له‌كێشه‌كانی
كورد بن».
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه
وتی »هه‌ر
بۆیه وه‌فدی
گفتوگۆكاری
كورد له‌گه‌ڵ مالكی
هیچ به‌رپرسێكی
هه‌رێمی
تێدا نییه،
چونكه مه‌سعود
بارزانی
پێیوتوون ئێوه
خۆتان به‌رپرسن
له‌و كێشانه
ده‌بێت هه‌ر
خۆتان چاره‌سه‌ری
بكه‌ن».
له‌لایه‌كی
تره‌وه مه‌سعود
بارزانی سه‌رۆكی
هه‌رێم هه‌فته‌ی
ڕابوردوو له‌چاوپێكه‌وتنێكدا
له‌گه‌ڵ
رۆژنامه‌ی
شه‌رق ئه‌وسه‌تدا
به‌رپرسه‌كانی
كوردی به‌بێده‌سه‌ڵات
وه‌سفكرد، ته‌نانه‌ت
له‌باره‌ی
تاڵه‌بانییه‌وه
وتی »بێگومان
سه‌رۆك تاڵه‌بانی
وه‌كو شه‌خسی
تاڵه‌بانی
ڕۆڵێكی گه‌وره
ده‌بینێ له‌پڕۆسه‌ی
سیاسی‌دا، به‌ڵام
وه‌ك سه‌رۆك
كۆمار ده‌سه‌ڵاتی
زۆر نییه،
نازانین ده‌سه‌ڵاته‌كان
چۆن دابه‌شكراون».
مه‌سعود
بارزانی سه‌رۆكی
هه‌رێم له‌كێشه‌ی
كه‌ركوكدا راسته‌وخۆ
خۆی سه‌رپه‌رشتی
كۆبونه‌وه‌كانی
كرد، به‌ڵام
له‌مه‌ڕ كێشه‌و
ئاڵۆزییه‌كانی
ئه‌م دواییه‌ی
خانه‌قین‌و
ده‌وروبه‌ری
بێده‌نگی هه‌ڵبژارد،
ئه‌م بێده‌نگییه‌شی
هاوكاته له‌گه‌ڵ
بێده‌نگی
تاڵه‌بانیدا،
بۆیه هه‌ندێك
له‌چاودێرانی
سیاسی
بڕوایان وایه
كه سه‌ركردایه‌تی
كورد نه‌یانتوانیوه
شێلگیرانه
هه‌ڵوێست وه‌رگرن
له‌به‌رانبه‌ر
حكومه‌تی
ناوه‌ندیدا.