مه‌سعود
بارزانی:
نوری مالیكی
به‌ره‌و
دیكتاتۆریه‌ت
هه‌نگاو ده‌نێت
سبه‌ی):
مه‌سعود
بارزانی سه‌رۆكی
هه‌رێمی
كوردستان
رایگه‌یاند:
"نوری
مالیكی له‌هه‌وڵی
ده‌ركردنی
كورده‌كاندایه
له‌هێزه ئه‌منییه‌كان
وسوپا‌و به‌ره‌و
دیكتاتۆریه‌ت
هه‌نگاو ده‌نێت".
بارزانی به
رۆژنامه‌ی لۆسئه‌نجلیس
تایمزی ئه‌مه‌ریكی
وت: "به‌دڵنیایه‌وه
ئێمه
دیكتاتۆریه‌ت
قبوڵ ناكه‌ین‌و
راگه‌یاندنی
جیابونه‌وه‌یش
له‌عێراق ئه‌گه‌رێكه".
هیوایشی
خواست له‌ئاكامی
سه‌ردانه
چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی
مالیكی بۆ هه‌ولێر‌و
كاره‌كانی
ئه‌و لیژنانه‌ی
له‌سه‌ردانه‌كه‌ی
مانگی
تشرینی دوه‌می
رابردودا ده‌ستبه‌كاربون،
كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی
نێوان هه‌رێم‌و
به‌غدا چاره‌سه‌رببن.
ئه‌و هه‌واڵانه‌یشی
ره‌تكرده‌وه
كه‌باس له‌هه‌وڵی
كورد ده‌كه‌ن
بۆ لادانی
مالیكی له‌پۆسته‌كه‌ی‌و
سه‌رسوڕمانی
خۆیشی
نیشانداوه
له‌هه‌ڵوێسته‌كانی
سه‌رۆك وه‌زیران‌و
ده‌ڵێت: "هه‌رگیز
چاوه‌ڕوانم
نه‌كرد ئه‌و
(مالیكی)
دژایه‌تی
مافه‌كانی
كورد یان
دژایه‌تی
بونی پێشمه‌رگه
له‌ناو سوپای
عێراقدا بكات‌و
فه‌رامۆشیان
بكات، به‌ڵام
به‌داخه‌وه
ئه‌وه ده‌بینین‌و
ئێمه
نائومێدبوین
به‌وه".
پێشتر راگه‌یانرا
كه سه‌ره‌تای
ئه‌م هه‌فته‌یه
نوری مالیكی
سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق له‌سه‌ر
پێشنیازی جه‌لال
تاڵه‌بانی
سه‌رۆك كۆمار
سه‌ردانی هه‌ولێر
ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ
مه‌سعود
بارزانیدا
كۆده‌بێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه،
له‌ئێستادا
هه‌رێم‌و
ناوه‌ند له‌سه‌ر
ناوچه
ناكۆكه‌كان،
گرێبه‌سته‌كانی
نه‌وت، ماده‌ی
140، بونی
پێشمه‌رگه
له‌ناوچه
جێی ناكۆكه‌كان،
رێژه‌ی هه‌رێم
له‌بودجه‌ی
گشتی عێراق
ناكۆكن. بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی
ئه‌و
ناكۆكییانه
له‌مانگی
تشرینی دوه‌می
رابردوه‌وه
پێنج لیژنه
پێكهێنراون،
به‌ڵام
تائێستا كاری
هه‌ندێك له‌و
لیژنانه ته‌واو
نه‌بوه.
وه‌رگیراو
له سایتی سبه‌ی: