|
کوردستانی - ئه‌ردۆگان:
چاره‌سه‌رنه‌كردنی
پرسی كورد
واته درێژه‌دان
به سته‌م و تاوان
و زه‌وتكردنی
مافه‌كان
PNA - سه‌رۆك
وه‌زیرانی
توركیا ره‌جه‌ب
ته‌یب ئه‌ردۆگان
رایگه‌یاند،
" به‌رده‌وامبوونی
كێشه‌ی كورد
واته به‌رده‌وامیدان
به كوشتن و
سته‌مكاریی
و تێكدان و زه‌وتكردنی
مافه‌كان".
ئه‌و وتانه‌ی
ئه‌ردۆگان
له ناوه‌رِۆكی
ئه‌و وتاره‌دا
هاتبوون، كه
دوێنێ سه‌رۆك
وه‌زیران له
كۆبوونه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی
شاره‌وانییه‌كانی
توركیا
پێشكه‌شیكرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی
توركیا بۆ سه‌رۆكی
شاره‌وانییه‌كان
باسی له
ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی
حكومه‌ته‌كه‌ی
كرد، له
پرۆسه‌ی
كرانه‌وه
به رووی
كورد و هه‌نگاونان
بۆ چاره‌سه‌ركردنی
ریشه‌ییانه‌ی
ئه‌و پرسه
هه‌ستیاره‌ی
توركیا و جه‌ختی
زۆری له‌سه‌ر
ئه‌وه كرده‌وه
كه حكومه‌ته‌كه‌ی
راستگۆیانه
و به
ئیمانێكی
پته‌وه‌وه
كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی
ئه‌و پرسه
ده‌كات.
ئه‌ردۆگان
ره‌خنه‌ی له
پارته نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی
توركیا گرت و
گوتی ئه‌وان
ته‌نها بۆ به‌رهه‌ڵستكاربوون
ره‌خنه‌ده‌گرن
و وته‌كانییان
جگه له
نارِه‌وایه‌تی
هیچی دیكه‌یان
تێدا نییه.
سه‌رۆك وه‌زیران
داوای له
باوكان و
دایكان كرد،
رێگه نه‌ده‌ن
منداڵه‌كانییان
سه‌یری
ململانێ و شه‌رِه
قسه‌ی په‌رله‌مانتارانی
سه‌ر به
پارته نه‌ته‌وه‌په‌رسته
عه‌لمانییه‌كانی
توركیا بكه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی
تووشی گه‌نده‌ڵی
لۆژیك و
ژیریی نه‌بن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی
توركیا و ئه‌ندازیاری
پرۆسه‌ی
كرانه‌وه
به رووی
كورددا ره‌جه‌ب
ته‌یب ئه‌ردۆگان
داوای له گه‌لی
توركیا و ته‌واوی
پارت و لایه‌نه
سیاسیی و
كۆمه‌ڵه و
رێكخراوه‌كان
كرد،
هاوكاری
حكومه‌ته‌كه‌ی
بكه‌ن له
چاه‌سه‌ركردنی
پرسی كورد به
تایبه‌تی له‌م
ده‌رفه‌ته
مێژووییه‌دا
كه به رای
ئه‌ردۆگان
"دووباره
نابێته‌وه".
|