
|
گرته‌ی كوژرانی
نه‌دا ئاغا
سۆلتان وه‌كو
باشترین
گرته هه‌واڵی
ساڵ ده‌ستنیشان
كرا PNA - گرته‌ی
كوژرانی "نه‌دا
ئاغا سۆلتان"
كه له كاتی
ناره‌زاییه‌كان
به‌رامبه‌ر
به ئه‌نجامی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی
سه‌رۆك
كۆماری
ئێران كوژرا
وه‌كو
باشترین
گرته هه‌واڵی
ساڵ ده‌ستنیشان
كرا و خه‌ڵاتی
باشترین
گرته هه‌واڵی
ساڵی پێبه‌خشرا.
ئه‌وه بۆ
یه‌كه‌م
جاره كه به‌رِێوه‌به‌رانی
خه‌ڵاتی
"جۆرج پۆلك"
كه‌سێكی نه‌ناسراوه
وه‌كو براوه‌ی
ئه‌و خه‌ڵاته
ده‌ستنیشان
ده‌كه‌ن. خه‌ڵاته‌كانی
"جۆرج پۆلك"
هه‌موو
ساڵێك له
رێگای
زانكۆی "لانگ
ئایله‌ند"
پێشكه‌ش ده‌كرێت
و له ناودارترین
و گرنگترین
خه‌ڵاته‌كان
بۆ رۆژنامه‌نووسانی
ئه‌مه‌ریكی
و ده‌ره‌كی
دێته هه‌ژمار. "جان
دارێنتۆن" به‌رپرسی
ئه‌و خه‌لاته
له‌وباره‌وه
رایگه‌یاند:
"هه‌ر چه‌نده
ئه‌و گرته‌یه
له لایه‌ن
كه‌سێكی نه‌ناسراو
گیراوه، به‌ڵام
كاریگه‌ری
له سه‌ر چه‌ندین
ملیۆن كه‌س
هه‌بووه،
ئه‌و به‌رهه‌مه
بووه به
"هیمایه‌ك له
به‌رخۆدانی خه‌ڵكی
ئێران"". خه‌ڵاتی
ساڵانه‌ی
"جۆرج پۆلك"
له ساڵی (1984) وه‌كو
رێزگرتنێك
له "د‌یڤید
پۆلك" رۆژنامه‌نووسی
ناوداری كه‌ناڵی
"سی. بی. س" كه
له كاتی
ئاماده‌كردنی
هه‌واڵ له كاتی
جه‌نگی
ناوخۆیی
یۆنان گیانی
له‌ده‌ستدا،
بنیاد نراوه. |