
چاودێری كوردۆساید له یادی 21 ساڵه‌ی ئه‌نفالدا داوای دادگایی جاشه‌كان و دانی لیستی تاوانكاران ده‌كات به پۆلیسی ئینته‌رپول
پێویسته له زووترین كاتدا لیستی تاوانكارانی ئه‌نفال بدرێته پۆلیسی نێو ده‌وڵه‌تی
ئینته‌رپول
پێویسته هاوكاری ناوه‌نده‌كه‌مان بكرێت له به دادگایی گه‌یاندنی تاوانكارانی هه‌ڵاتوو
پاراستنی زیاتر له 200 تاوانكاری ئه‌نفال له كوردستان و پشتیوانیكردنیان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین
له 14
ی ئه‌پریلدا 21 ساڵ
به‌سه‌ر
تاوانی
ژینۆسایدی ئه‌نفال
تێده‌په‌ڕێت،
که‌چی به‌داخه‌وه
ئه‌رک و
پێداویستیه‌کان
که په‌یوه‌ندی
به پرسی
ژینۆسایدی ئه‌نفاله‌وه
هه‌یه جێگه‌ی
نیگه‌رانی و
بێزاری زۆرن. ئه‌و
که‌مشته‌ی تا
ئێستا کراوه
زۆر نزمتره
له ئاستی
پێویست، گه‌لێ
پرسی گرنگ له‌بیرکراون
و جگه‌له‌وه‌ی
سوکایه‌تی و
پیشێلکاری
ناوبه‌ناو
روو ده‌ده‌ن.
که‌سوکاری
قوربانیان و
پێداویستییه
هه‌نوکه‌ییه‌کانیان،
باشترکردنی بارى
ژیانیان
و
پێویستبوونی
قه‌ره‌بووی
فره‌لایه‌ن
هیچی ئه‌وتۆی
بۆ نه‌کراوه.
بڕیار و به‌ڵێنه‌کانی
کۆنفرانسه‌کانی
حکومه‌تی هه‌رێم
تا ئێستا له
هاش و هوشى
بيئه نجام تێنه‌په‌ڕیوون.
زۆربه‌ی گۆڕه
به‌کۆمه‌ڵه‌کان
له بیابانی
ئێراقی عه‌ره‌بیدا
بێخاوه‌ن و
بێ‌ناز که‌وتوون
و لايه
نيك
نييه مشورى
هينانه وه يان
بخوات ، که‌سوکاریان
له چاوه‌روانی
خۆشه‌ویستانیاندا
بێ‌ئومێد که‌وتوون
و به‌ڵینه‌کانی
سه‌رۆکی هه‌رێم
له له قسه‌كردن
تێنه‌په‌ڕیوون
. ئه‌نفالكراوه
بێسه‌روشوێنه‌کان
له وڵاتانی
عه‌ره‌بی که‌س
نه‌بۆته
خاوه‌نیان،
ده‌سه‌ڵاتی
کوردی جگه‌له
پاسیڤی، لایه‌نگری
له هه‌ڵوێستی
وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان
ده‌کات، بۆنموونه
سه‌باره‌ت به
کچه ئه‌نفالکراوه
فرۆشراوه‌کان
به میسر،
نوێنه‌ری
کورد له میسر
وه‌کو میسريیه‌کان
به‌بێ بوونی
ڵێکۆلینه‌وه‌ی
گونجاو بوونی
کچی فرۆشراوی
ئه‌نفالکراوی
له میسر ڕه‌تکرده‌وه.
ڕێگه‌دان به
هاتنی تاریق
هاشمی له سالى
2008 بۆ هه‌ڵه‌بجه
و داواکردنی
ئازادکردنی
سوڵتان هاشم
یه‌کێ له
تاوانباره
سه‌ره‌کیه‌کانی
ژینۆسایدی ئه‌نفال،
راسته‌وخۆ
سوکایه‌تی
بوو به
قوربانیانی
ژینۆساید کرا.
به‌کارهێنانی
به‌سه‌دان ته‌رمی
ئه‌نفاله‌کان
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
ڕامیاریی
ئێراقچیانه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی
کوردی
بازرگانییه‌کی
دیکه‌بوو به
قوربانیان
کرا. دانی که‌یسی
ژینۆسایدی ئه‌نفال
به دادگایه‌کی
ئێراقی عه‌ره‌بی
ناسه‌ربه‌خۆ
و لایه‌نگیر و
بێ‌توانا ناره‌وایه‌تییه‌کی
مێژووییه به‌رامبه‌ر
به
قوربانیان،
به‌تایبه‌تی
و نه‌ته‌وه‌ی
کورد به‌گشتی
کرا. دادگای
عه‌ره‌بی
ئێراقی که به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندی
گه‌لی
کوردستان
نایه‌ته‌وه
و لایه‌نگیره،
قانونه‌که‌ی
به‌پێی پرۆسه‌ی
ڕامیاری
دروستکردنه‌وه‌ی
ئێراق سنوری
بۆ داندرا و
به‌رژه‌وه‌ندی
قوربانیان
پشتگوێ خرا،
کۆمه‌ڵێ
قانونی
ئێراقی
ناگونجاوی
گرته‌خۆی، به‌عه‌ره‌بکردنی
نه‌کرده
تاوانێکی
دیاریکراو،
به‌زمانی عه‌ره‌بی
به‌ڕێوه‌چوو،
دادوه‌ری عه‌ره‌ب
بۆ ئه‌نفال
داندران،
کۆمپانیا
کیمیاویه‌کان
و بازرگانه
نا‌ئێراقیه‌کان
له
دادگایی‌کردن
پارێزران، هه‌روه‌کو
له ساڵی 1993 دا
ڕژێمی ئێڕاق و
UN
له‌سه‌ر
دادگایی نه‌کردنی
ئه‌و
کۆمپانیایانه
ڕێککه‌وتبوون.
سکاڵاکاران و
دیته‌ران
زۆریان ڕێگه‌ی
به‌شداریان
نه‌درایه و
جوداکاریان
به‌رامبه‌ر
کرا.
تاوانباران
زۆربه‌یان په‌نادران،
پارێزران و نه‌درانه
دادگا. به‌رپرسانی
سه‌ر به
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان له
جیاتی به‌ته‌نگه‌وه‌چوونی
که‌یسی ئه‌نفال
و
دادگایی‌کردنی
تاوانباران
به هه‌موو
جۆره‌کانیه‌وه،
هه‌لسان به
پاراستنی هه‌موو
جاشه
تاوانباره‌کان،
پاکانه‌کردن
بۆ
تاوانبارانی
وه‌کو وه‌فیق
سامه‌رایی،
نه‌زار خه‌زره‌جی،
سوڵتان هاشم و
هی دیکه.
ئێستاش به‌رپرسانی
کورد له گه‌وره‌ترین
سکه‌ندالی ده‌ستێوه‌ردان
له دادگادا
به‌پێی به‌ڵگه‌کان
به‌شدارن. ئه‌وه
جگه‌له‌وه‌ی
جیا له هه‌موو
نه‌ته‌وه
ژینۆسایدکراوه‌کان،
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان نه
دادگایه‌کی
بۆ داگایی
تاوانباران
له
کوردستاندا
هه‌یه، نه
له پلانی
دایه کارێکی
ئه‌وها به
سیسته‌می
دادوه‌ری له
کوردستاندا
بسپێرێت , ته
نانه ت ريگريشه له به
رده م
سكالاى
هاوولاتيان له
تاوانكارانى ئه نفال .
وه‌کو بیندرا
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی
دادگایی
دۆسیه‌ی ئه‌نفالدا
ئه‌مه‌ریکاییه‌کان
و ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئێراقی ناوبه‌ناو
ده‌ستیان
ناوه‌ته
دادگاکه و
کاریگه‌ریان
له‌سه‌ر ره‌وتی
دادگاکه
کردووه، که
چه‌ندین جار
ناسه‌ربه‌خۆیی
دادگاکه‌یان
له لایه‌نی
ڕامیاری، نه‌ته‌وه‌یی،
ئێتنی و مه‌نتالی
ئیسلامی و عه‌ره‌بیه‌وه
سه‌ڵماندووه.
دادگا که‌یسی
که‌مواتای
دوجه‌یلی پێش
ژینۆسایدی ئه‌نفال
خست، به‌مجۆره
تیشکی خسته
ئه‌م تاوانه
بچوکه و سه‌ر
سه‌دام حوسین
له‌م تاوانه‌دا،
پاشان سه‌دام
له‌سه‌ر ئه‌م
که‌یسه به‌زووی
بڕیاری له‌نێوبردنی
درا و له
ڕێککه‌وتنێکی
عه‌ره‌بی
شیعه و ئه‌مه‌ریکا
میلیتسانه
له لایه‌ن
گروپی مو‌قته‌دا
سه‌در له‌ناوبردرا.
تاوانباری سه‌ره‌کی
ژینۆساید،
قانونیانه
له تاوانی ئه‌نفال
داماڵدرا و
ڕزگارکرا. به‌مجۆره
تاوانی ئه‌نفال
خرایه ئه‌ستۆی
هه‌ندێ به‌رپرسی
به‌عس، به‌مشێوه‌یه
ده‌وڵه‌تی
ئێراق و سه‌رۆکه‌که‌ی
که سیمبۆلی
ده‌وڵه‌تی
ئێراقه له
تاوانی
ژینۆساید
دوورخرانه‌وه.
له کاتی
دادگاییه‌که‌دا
سکاڵاکه‌ران
و دیته‌رانی
کورد مافی
خۆیان نه‌درایه،
داواکاری
گشتی لاواز
بوو و لایه‌نگیری
له‌و
روانگانه‌ی
ئاماژه‌یان
بۆ کرا، پێوه‌دیار
بوو، دادوه‌ر
عه‌بدوڵلا
عامری
لاینگیری سه‌دام
و به‌عسیه‌کان
بوو،
ئێراقچیه‌تی
و عه‌ره‌بچێتی
ڕاشكاوانه
پێوه‌دیار
بوو، بۆیه گه‌لێ
دووانی له‌م
ڕوانگه‌یه
دا. هتد.
پاش ئه‌وه‌ی
سێ تاوانباری
ئه‌نفال
(تاهیر تۆفیق
یوسف عانی،
سابیر عه‌بدولعه‌زیز
حوسێن دوری،
فه‌رحان متله‌ک
ساڵح جبوری)
به واسته و
به‌رتیل یه‌کیان
(تاهیر توفیق
عانی) ئازاد
کرا،
دووانیان له
سزای کوشتن
ڕزگارکران،
دوا سه‌که‌ندالی
ده‌ستێوه‌ردان
له دادگا
جيبه جينه
كردنى برياره
كانى دادگايه .
به‌پێی خودی
قانونی
دادگای
ئێراقی ده‌بوایه
له 4 ئۆکتۆبه‌ری
ساڵی 2007 ئه‌و
تاوانبارانه
له‌گه‌ڵ
تاوانبار عه‌لی
کیمیاوی
سزاکه‌یان
جێبه‌جێ
بکرێت و هیچ
ده‌سه‌ڵاتێک
ناتوانێ ئه‌م
بڕیاره
بگۆڕێت. ئه‌وا
ساليك و شه‌ش
مانگ به‌سه‌ر
دواکاتی جێبه‌جێکردنی
سزاکه تێده‌په‌ڕێ
و تا ئيستا ده نگيك له جيبه
جيكردنى برياره
كان نيىه .
ئه‌و کاره
سوکایه‌تی
ڕاسته‌وخۆیه
به نه‌ته‌وه‌ی
کورد به‌گشتی
و که‌سوکاری
قوربانیان به‌تایبه‌تی،
جێگه‌ی سه‌رنجه
تا ئێستا له
فه‌رهه‌نگی
هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی
ژینۆسایدکراو
نه‌بیندراوه،
سه‌رکرده‌ی
گه‌لی
ژینۆسایدکراو
هه‌وڵی
رزگارکردنی
تاوانبارانی
ژینۆساید بدات،
بۆیه ئه‌گه‌ر
ئه‌مه‌ریکایی
و عه‌ره‌ب له
پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی
ولات و ناسیونالیستانه‌ی
خۆیاندا ناره‌وایه‌تی
به‌رامبه‌ر
به گه‌لی
ژینۆسایدکراوی
کورد ده‌که‌ن،
هه‌ر به‌رپرسێکی
کورد له‌م
کاره‌دا به‌شدار
بێت، کارێکی
دژ به به‌رژه‌وه‌ندی
گه‌لی کورد ده‌کات،
سوکایه‌تی به
قوربانیانی
ژینۆسایدی ئه‌نفال
ده‌کات، ده‌یسه‌ڵمێنێ
که باکی به
گه‌لی
ژینۆسایدکراوی
کورد نییه،
بۆیه جێگای
ڕیسوایی و نه‌فره‌ت
لێکردنه ,
هاوكات
بيده نگيش به
شدارييه له تاوانه
كه .
چاودێری كوردۆساید به‌ر له
دامه‌زراندنی
دادگاکه
ئاماژه‌ی به
پێویستبوونی
دادگایه‌کی
بێلایه‌نی
نێونه‌ته‌وه‌یی
بۆ تاوانه‌کانی
دژی گه‌لی
کورد کرد، به‌ڵام
به‌داخه‌وه
ده‌سه‌ڵاتداران
نه گوێیان به
داواکه‌ی
ناوه‌ندی چاک
و نه به به‌رژه‌وه‌ندی
گه‌لی کورد
دا.
جگه‌له‌و
ناڕه‌وایه‌تیانه،
ده‌بوایه
تائێستا ده‌وڵه‌تی
ئێراق له‌سه‌ر
ژینۆسایدی ئه‌نفال
داوای
لێبووردن له
نه‌ته‌وه‌ی
کورد بکات،
چونکه ده‌وڵه‌تی
ئێراق وه‌کو
دامه‌زراو له
تاوانه‌که‌دا
تاوانباره،
هه‌روه‌کو چۆن
ئه‌لمانیا وه‌کو
ده‌وڵه‌ت له
ژینۆسایدی
جووه‌کان
تاوانباره و
سه‌رۆکه‌کانی
ئه‌ڵمانیا
ناچارن ده‌بێ
داوای
لێبووردن له‌گه‌لی
جوو بکه‌ن.
بۆیه له‌سه‌ر
حکومه‌تی
ئێراقه ئه‌مرۆ
و له
داهاتوودا
داوای
لێبوردن له
نه‌ته‌وه‌ی
کورد بکه‌ن،
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه
هه‌ر کێ بن و
سه‌ر به هه‌ر
نه‌ته‌وه‌یه‌ک
بن.
له کاتێکدا چاودێری كوردۆساید
پشتگیری ته‌واوی
داواکاریه‌کانی
که‌سوکاری
قوربانیانی
ژینۆسایدی ئه‌نفال
ده‌کات، داوا
ده‌کات
پێداویستیه‌کانی
په‌یوه‌ستدار
به ئه‌نفال
جێبه‌جێبکرێن
و جه‌خت له‌سه‌ر
ئه‌و
داوایانه‌ی
خواره‌وه به‌تایبه‌تی
ده‌کاته‌وه:
- پێویسته لیستی تاوانكارانی ئه‌نفال بدرێته پۆلیسی نێو ده‌وڵه‌تی , نه‌دانی ناوی تاوانكاران له لایه‌ن
دادگای
باڵای
تاوانه‌كانه‌وه به پۆلیسی ئینته‌رپول جێگای پرسیار و گومانه .
- پێویسته دادگای باڵای تاوانه‌كان هاوكاری ناوه‌نده‌كه‌مان و ڕێكخراوه‌كانی دیكه بكات بۆ به دادگایی گه‌یاندنی ئه‌و تاوانكارانه‌ی هه‌ڵاتوونه
و له وڵاتانی دیكه نیشته‌جێن
و ناویان له لیستی تاوانكاراندا
هاتووه .
- بێده‌نگی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له ئاست جێبه‌جێنه‌كردنی
بڕیاره‌كانی دادگا
, جێگای گومان و ڕه‌خنه‌یه .
- پێویسته جیاكاری له نێوان شه‌هیدانا نه‌مێنێت , جیاكردنه‌وه‌ی لیستی شه‌هیدان
و دابه‌شكردنی له‌سه‌ر
بنچینه‌ی حیزب و گه‌ل و
هاووڵاتی و ئه‌نفال
و قوربانی چه‌كی
كیمیاوی و .....
كارێكی ناڕه‌وایه .
- ده‌ستێوه‌ردان
له کاروباری
دادگا بوه‌ستێندرێت
و چیتر سوکایه‌تی
به گه‌لی
کورد نه‌کرێت.
- ده‌بێ حکومه‌تی
هه‌رێمی
کوردستان
چیتر چاو له
ناره‌وایه‌تییه‌کان
نه‌پۆشێ، هه‌ڵوێستی
هه‌بێت و
ریسوای ده‌ستێوه‌ردان
له کاروباری
دادگا بکات.
- به‌رپرسه
کورده‌کان ئه‌وانه‌ی
هه‌وڵی
رزگارکردنی
تاوانباران
ده‌ده‌ن به‌تاوانی
ناپاکی
نیشتیمانی
بدرێنه
دادگا.
- هه‌موو جاشه
تاوانباره‌کانی
به‌شداربوو
له تاوانی ئه‌نفالدا
به‌بێ
جیاوازی
بدرێنه
دادگا.
- تاوانبارانی
دیکه‌ی ئه‌نفال
وه‌کو وه‌فیق
سامه‌رایی،
نه‌زار خه‌زره‌جی
و نمونه‌ی ئه‌وان
له ئه‌فسه‌رانی
ئه‌نفالچی
بدرێنه
دادگا.
- تیمی تایبه‌تی
شاره‌زا و
پێکهاتوو له
شاره‌زایانی
جیهانی و کورد
بۆ دۆزینه‌وه
و لێکۆڵینه‌وه
له‌سه‌ر گۆڕه
به‌کۆمه‌له‌کان
دروست بکرێت و
ده‌ستبه‌کار
بن.
- مۆنه‌مێنتێک
بۆ تاوانی ئه‌نفال
له‌و شوێنه‌ی
که زۆرترین
قوربانیان
داوه دروست
بکرێت، هه‌ر
له‌وێدا مۆزه‌خانه‌یه‌ک
بۆ ژینۆسایدی
ئه‌نفال
بکرێته‌وه
که تیایدا
پێشانگا،
گوزارشتی
قوربانیان،
هه‌روه‌ها
زۆرترین که‌رسته
و شمه‌ک و ده‌کومێنتی
تاوانه‌که
له‌خۆی بگرێت.
-ده‌بێ ده‌وڵه‌تی
ئێراق له‌سه‌ر
ژینۆسایدی ئه‌نفال،
داوای
لێبووردن له
گه‌لی کورد
بکات، هه‌ر
بیانوویه‌ک
بۆ نه‌کردنی
ئه‌وه،
واتای
نکۆڵیکردنه
له
تاوانباریی
ئێراق له
ژینۆسایدی ئه‌نفالدا.
-قه‌ره‌بووی
فره‌لایه‌نی
قوربانیان به‌گشتی
بکرێته‌وه
ژیانی ئاسایی
رۆژانه‌یان
باش بکرێت.
-دوای ئه‌و
سوکایه‌تی و
سکانداڵانه‌ی
ڕوویاندا،
بۆئه‌وه‌ی
چیتر ناڕه‌وایه‌تی
به‌رامبه‌ر
به کورد نه‌کرێت،
پێویسته
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان له‌سه‌ر
تاوانه‌کانی
که له لایه‌ن
ئێراقه‌وه
دژ به کورد
کراون داوای
دادگایی‌کردنی
تاوانبارن له
دادگایه‌کی
نێونه‌ته‌وه‌یی
بکات.
-ده‌بێ حکومه‌تی
هه‌رێمی
کوردستان
دادگای تایبه‌ت
و بێلایه‌نی
خۆی بۆ
دادگایی
تاوانبارانی
ئه‌نفال له
باشوری
کوردستاندا
هه‌بێت. بۆ
مسۆگه‌رکردنی
سه‌ربه‌خۆیی
دادگاکه،
پێویسته
دادگاکه
بخرێته ژێر
چاودێری UN یا
ده‌زگایه‌کی
قانونی نێونه‌ته‌وه‌یی،
دادوه‌ر و شاره‌زای
بیانی و
بێلایه‌ن
کاریگه‌رانه
له پرۆسه‌ی
دادگاییه‌که‌دا
به‌شداربن.
ڕێگا بدرێت
ڕێکخراوه‌کانی
ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه
دژ به
ژینۆسایدی
کورد، به
شێوه‌یه‌کی
فه‌رمی
چاودێری
پرۆسه‌ی
دادگایی‌کردنی
تاوانباران،
قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی
که‌سوکاری
قوربانیان
بکه‌ن و بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته
کۆمیته‌یه‌ک
له نوێنه‌رانی
ڕێکخراوه‌کانی
ئه‌نفال و
ژینۆساید
دروست بکرێت.
چاودێری
كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch