له
چالاکی
شکاندنی
ئابڵوقه‌ی
ڕاگه‌یاندنی
سه‌ر قه‌ندیل
ڕۆژنامه‌وانان
دارکاری کران
ڕێنێسانس
نیوز/به‌کر
حاجی: کۆمه‌ڵێک
ڕۆژنامه‌وان
ئه‌مڕۆ هه‌ینی،
به مه‌به‌ستی
شکاندنی
ئابڵۆقه‌ی چاپه‌مه‌نیی
سه‌ر هه‌رێمی
قه‌ندیل،
بۆجاری دووهه‌م
سه‌ردانی
ناوچه‌که‌یان
کرد به‌ڵام
هێزه‌کانی
ئاسایشی
حکوومه‌تی
باشووری
کوردستان پێشیان
پێ‌گرتن و
وێرای
دارکاریکردنی
چه‌ند
ڕۆژنامه‌نووسێک
چه‌ند که‌سیشیان
قۆڵبه‌ست کرد.
...
ئه‌مڕۆ
به‌یانی کۆمه‌ڵێک
ڕۆژنامه‌نوسی
کورد له شاری
ڕانیه‌وه به
ئامانجی
شکاندنی
ئابڵۆقه‌ی
ئابوری به‌ره‌و
قه‌ندیل که‌وتنه
ڕێ، هێزه‌کانی
ئاسایش له سه‌نگه‌سه‌ر
واته
دواخاڵی
پشکنینه‌وه‌ی
نزیک قه‌ندیل
هاتنه به‌رده‌م
ڕۆژنامه‌وانان
و بۆ ماوه‌یه‌ک
گفتوگۆیه‌کی
توند له
نێوان
ڕۆژنامه‌نوسان
و ئاسایش ده‌رکه‌وت.
دوای ئه‌وه‌ی
ئاسایش
بڕیاری خۆیان
بۆ ڕۆژنامه‌نوسان
دووباره
کرده‌وه که
مومکین نیه
ڕێگایان پێ
بده‌ن بچنه
قه‌ندیل،
کۆمه‌ڵێک
ڕۆژنامه‌نوس
سوربون له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی که
ده‌بێ بچنه
ناوچه‌که و
له ئه‌نجامدا
ڕوبه‌ڕوی
هێرشی هێزه‌کانی
ئاسایش بونه‌وه
و زانرا پۆلیس
له ڕوداوه‌که‌دا
دار‌و قۆنداغه
تفه‌نگی له‌به‌رده‌م
ڕۆژنامه‌وانان
به‌کار
هێناوه‌و 5
ڕۆژنامه‌وانیشی
ده‌ستگیر
کردوه که ئه‌مانه‌ن:
1. ڕه‌حمان
خه‌لیل2.
کاروان ساڵح3.
سه‌لام عه‌بدوڵا4.
به‌یاز محه‌مه‌د5.
محه‌مه‌د
چاوشین؛ هه‌روه‌ها
ڕۆژنامه‌وان
ڕه‌حمان خه‌لیلیش
له هێرشه‌که‌ی
هێزه‌کانی
ئاسایش‌دا
بریندار بووه.
ڕاپۆرتی:
هاوژین سیاگویزی
و کاروان
ئیبراهیم
دوای ئه‌وه‌ی
که لیژنه‌ی
ئاماده‌کاری
چالاکییه‌کانی
شکاندنی
ئابڵوقه‌ی
راگه‌یاندنی
سه‌ر بناری قه‌ندیل
بریاریاندا
که رۆژی هه‌ینی
1/2 به‌ره‌و قه‌ندیل
برۆن، ئه‌مرۆ
سه‌ر له‌به‌یانی
ئه‌و کۆمه‌له
رۆژنامه‌نوسه
گه‌یشتنه سه‌نگه‌سه‌ر
و له‌وێ
رێگایان
لێ‌گیرا و
چالاکیه‌کیان
ئاسته‌نگ
کرا، بۆیه
رۆژنامه
نوسان هه‌ر له
شویچنی
رابردوودا ده‌ستیانکرده‌وه
به مانگرتن و
و ئه‌و مه‌فره‌زه‌ی
قه‌ڵه‌مه‌ش
که له بناری
قه‌ندیل بوون
گه‌رانه‌وه
به‌ڵام له
کاتی گه‌رانه‌وه‌یاندا
رێگیان لێ
گیراو نه‌هێڵدرا
بگه‌رێنه‌وه.
رۆژنامه‌نووس
"ره‌حمان غه‌ریب"
که له مه‌فره‌زه‌ی
قه‌ڵه‌مه و
ده‌یه‌ویست
دیواری به
مرۆڤ
دروستکراو
ببه‌زێنێت،
لایه‌ن هێزه‌کانی
ئایاسشه‌وه
ریگای لێ گیرا
و قۆڵبه‌ست
کرا. به
گوێره‌ی شایه‌تحاڵان
هێزه‌کانی
ئاسایش
داراکاریی ئه‌و
ڕژنامه‌نووسه‌یان
کردووه.
به‌گوێره‌ی
به‌شدارانی
ئه‌و
چالاکییه
رۆژنامه‌نووس
" سۆران عومه‌ر
"، که به‌ره‌و
پیری "ڕه‌حمان
غه‌ریب"ی
هاوڕێ و
هاوپیشه‌ی ده‌چێت
بۆ ئه‌وه‌ی
بیهێنێته‌وه
ناو لیژنه‌ی
پێشوازیکه‌ر،
دارکاری ده‌کرێت
و به‌په‌له
بۆ نه‌حۆشخانه‌ی
قه‌ڵادزێ ده‌گوازرێته‌وه.
رۆژنامه‌نووسان
داواکارییان
ئه‌وه بوو که
ئه‌و ئابڵوقه‌یه
بشکێنن و ئه‌و
مه‌فره‌زه‌یه‌ه‌ی
قه‌ڵه‌م که
پێکهاتبوون
له پێنج
رۆژنامه‌نووس،
بێنه‌وه ئه‌مدیوی
ئابڵۆقه‌که.
مانگرتنی
ڕۆژنامه‌نووسان،
دوای ئه‌وه‌ی
مه‌فره‌زه‌ی
قه‌ڵه‌م گه‌یشتنه‌وه
ناویان،
کۆتایی پێهات
به‌کۆمه‌ڵ به‌ره‌و
نه‌خۆشخانه‌ی
قه‌ڵادزێ، بۆ
سه‌ردانی
سۆران عومه‌ری
دارکاریکراو،
وه‌ڕێکه‌وتن.
دكتۆر هێمن
پیرۆت شێخه
به‌ڕێوه‌به‌ری
نه‌خۆشخانه‌ی
قه‌ڵادزێ به‌نه‌وای
راگه‌یاند:
هیچ ئاسه‌وارێكی
لێدان به‌جه‌سته‌ی
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌وه
دیارنییه.
جێی ئاماژه‌یه
له‌م
چالاکییه‌دا،
وێرای چه‌ند
هاوڵاتیه‌كی سه‌نگه‌سه‌ر
و قه‌ڵادزێ،
نزیکه‌ی چل
رۆژنامه‌نووسیش
به‌شدار بوون.