
شاردنه‌وه‌ی
فڕۆکه‌وان (
تاوانبار
تارق ڕه‌مه‌زان)تاوانێکی
گه‌وره‌یه
ده‌رهه‌ق به
هه‌موو گه‌لی
کورد!
پاش ئه‌وه‌ی
هه‌واڵی
ڕاكردنی یه‌كێك
له‌هه‌ستیارترین
تۆمه‌تبارانی
كیمیابارانی
شاری هه‌ڵه‌بجه‌مان
به‌رگوێ كه‌وت،
سه‌رباری مه‌ترسیداری
هه‌واڵه‌كه
زه‌ره‌رو
زیانێكی مه‌عنه‌ویش
به دۆسێی هه‌ڵه‌بجه‌و
سومعه‌ی
ئیداره‌و
حكوم ڕانی
كوردیش ده‌كه‌وێ.
ئێمه وه‌ك
ناوه‌ندی
چاك، كه هه‌تا
ئێستا ته‌نها
چاوه‌رێی
ڕونكردنه‌وه‌ی
ئاسایشمان
كردووه، ئه‌مه‌ش
بۆئه‌وه‌ی
پێش روداوه‌كان
نه‌كه‌وین‌و
نابه‌رپرسیارانه
حكوم نه‌ده‌ین،
بۆیه له‌مه‌ولا
وه‌كو
رێكخراوێكی
په‌یوه‌ندیدار
به‌دۆسێی
تاوانی
جینۆسایده‌وه،
به‌مافی
خۆمانی ده‌زانین
جارێكی تر
داوا له
ئاسایشی
گشتی هه‌رێم
بكه‌ین چاره‌نوسی
ئه‌و فرۆكه‌وانه
دیاری بكه‌ن‌و
ئه‌گه‌ر
رایكردووه!!،
لێكۆلینه‌وه
له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارانی
ئه‌و كه‌مته‌رخه‌میه‌ی
كارمه‌نده‌كانیان
بكه‌ن‌و ئه‌گه‌ر
شاردویانه‌ته‌وه!و
نایانه‌وێت
بیخه‌نه به‌رده‌می
دادگا! ئه‌وا
نیاز‌وئامانجیان
له‌م كاره
بۆخه‌ڵكی
كوردستان
ئاشكرابكه‌ن.
چونكه ئه‌مه
جگه‌له‌وه‌ی
ئه‌وفرۆكه
وانه تۆمه‌تباره
به‌تاوانی
نێوده‌وڵه‌تی‌و
هیچ حه‌صانه‌یه‌كی
ناوخۆیی‌و
نێونه‌ته‌وه‌یی
نایگرێته‌وه‌و
مافی كه‌س
نیه داڵده‌ی
به‌دات، مافی
كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكه به‌گشتی‌و
كه‌سوكاری
قوربانیان‌و
بریندارانی
هه‌ڵه‌بجه‌یه
به‌تایبه‌تی
زانیاری‌یان
له‌باره‌ی
ئه‌و كێشه‌یه‌وه
هه‌بێت.
به‌پێچه‌وانه‌وه
ناوه‌ندی
چاك خه‌ڵكی
شاری هه‌ڵه‌بجه
دڵنیا ده‌كاته‌وه،
ئاماده‌ی هه‌موو
هاوكارییه‌كیانین،
ئه‌گه‌ر یاسا
رێگه‌مان
پێبدات‌و ئه‌ومافه‌مان
بداتێ، ئه‌وا
داوای
یاسایی له‌سه‌ر
لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار
تۆمارده‌كه‌ین،
ئه‌گه‌رنا!!
ئاماده‌ین
هاوكاری مه‌عنه‌وی
كه‌سوكاری
قوربانیان‌و
بریندارانی
هه‌ڵه‌بجه
بکه‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی
رێگه‌ی یاسا
بگرنه‌به‌ر
تا ئه‌وان
پرسی
وونکردنی ئه‌و
فرۆكه‌وانه
بخه‌نه به‌رده‌می
دادگا و
داوای یاسایی
تۆماربکه‌ن و
دۆزینه‌وه و
ئاماده‌کرنی
بخه‌نه ئه‌ستۆی
لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار
و به تایبه‌تی
ئه‌وانه‌ی که
ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسن
له هه‌ڵهاتنی.
تاوانی
وونکردنی
فڕۆکه‌وان (تارق
ره‌مه‌زان ئه‌لعه‌زاوی)هیچی
که‌مترنیه
له تاوانی به‌رگریکردن
له سوڵتان
هاشم ، وه‌فیق
سامه‌ڕای ، نزارخه‌خره‌جی
، شێخ جه‌عفه‌ر
به‌رزنجی و هه‌موو
ئه‌و سه‌رۆک
جاشانه‌ی که
له سایه و
په‌نای
حیزبه
کوردیه‌کاندا
پارێزراون و
ڕێگرن له
بانگردنیان
بۆ به‌رده‌می
دادگای باڵای
تاوانی عێراق
و پێدانی ته‌سکیه‌ی
بێ‌تاوانیان
له لای
پۆلیسی ئه‌نته‌رپوڵ
و حکومه‌ته‌کانی
ئه‌وروپا ، وه‌ک
چۆن بۆ نزار
خه‌زره‌جی
کرا له لای
حکومه‌تی
دانمارک،
سوپاسگوزاری
بۆ گه‌وه‌ر ئه‌ندازیاری
ئه‌نفال وه‌فیق
سامارای کراو
دوور خارایه‌وه
به ناوی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی
ڕاوێژکاریی
سه‌رۆک
کۆماری
عێراقه‌وه.
ئامانه
تاوانگه‌لێکن
به‌رامبه‌ر
به گه‌ڵیکی
سته‌مدیده‌ی
هه‌میشه
قوربانی ده‌ستی
دوژمنان و
دواتر
قوربانی ده‌ستی
ئه‌وانه‌ی که
به ده‌یان
ساڵه خۆیان
کردوه به
پێشه‌وا و
پێشه‌نگ بۆ
ڕزگایی و سه‌روه‌ری
ئه‌م گه‌له،
ئه‌مڕۆ هه‌ر
ئه‌و پێشه‌وا
و پێشه‌نگه‌ی
دوێنێن به‌رگری
له تاناوبرانی
ئه‌نفال و
کیمیاباران
ده‌که‌ن.
ناوه‌ندی
چاک ، جارێکی
تر دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه
ده‌ستهه‌ڵگرنابین
له به
دادگایی گه‌یاندنی
تاوانبارانی
جینۆسایدی گه‌لی
کورد ئه‌گه‌ر
گه‌وره‌ترین
هێز له
پشتیان بێت.
ناوه‌ندی
هه‌ڵه‌بجه
دژ
به
ئانفالکردن و
جینۆسایدی گه‌لی
کورد ـ
چاک
www.chak.info chak.org@gmail.com