
ڕاپۆرته
هه‌واڵ.
ـــــــــــــــــــــ
ناوه‌ندی
چاک، به‌شداری
له کۆنگره‌ی
په‌رله‌مانی
ئه‌ورپادا
کرد!

له به‌ره‌وای
شایه‌نی
ڕاگه‌یاندنه،
ئه‌م کۆنگره‌یه،
به ده‌سپێشخه‌ری
و ئاماده‌کاری
کۆمه‌ڵێک له
په‌رله‌مانتارانی
په‌رله‌مانی
ئه‌ورپا و
ڕێکخراوی
گوڵانی کوردی
سازدرابوو.
له‌م کۆنگره‌یه‌دا،
چه‌ندین
ڕێکخراو و په‌رله‌مانتار
و
نوێنه‌ری
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان و یه‌کێک
له وه‌زیره
کانی حکومه‌تی
هه‌رێم و کۆمه‌ڵێک
له برا عه‌ره‌به
دۆسته‌کانی
گه‌لی کورد
تیاییدا به‌شدار
بوو.
له‌وانه‌ش
نوێنه‌ری
ناوه‌ندی چاک
ئاماده‌ی ئه‌م
کۆنگره‌یه
بوو، وه‌ک
ڕیكخراوێکی
تایبه‌تمه‌ند
به
جینۆسایدی گه‌لی
کورد.
سه‌رتای
کۆنگره، به
ڕاوه‌ستانی
ده‌قیقه‌یه‌ک بۆ
ڕێزلێنان له
شه‌هیدانی ئه‌نفال
و هه‌ڵه‌بجه
و کیمیابارانی
کوردستان و هه‌موو
شه‌هیدانی
کوردستان ده‌ستی
پێ‌کرد. ئاڵای
کوردستان به
ته‌نیشتی
ئاڵای په‌رله‌مانی
ئه‌وروپاوه
دانرابوو بۆ
ڕیزلێنان و
نیشاندانی
تایبه‌تی ئه‌م
کۆنگره‌یه
له‌سه‌ر
جینۆسایدی گه‌لی
کورد.
به به‌خێرهێنانی
ئه‌ندامان و
به‌شداربووانی
کۆنگره و
خوێندنه‌وه‌ی
وتاری په‌رله‌مانی
ئه‌وروپا له
لایه‌ن په‌رله‌مانتاری
سویدیه‌وه(ئویل
شمید) وه
کۆنگره
کرایه‌وه.
به‌ڕێز (سه‌لاحه‌دین
سه‌لاح) وتاری
ڕێکخراوی
گوڵانی
خوێنده‌وه،
که تیایدا
دیسان به خێرهێنانی
به‌شداربووانی
له لای
خۆیانه‌وه
دووباره
کرده‌وه.
دواجار به‌ڕێز(بورهان
جاف) نوێنه‌ری
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان له
برۆکسل
وتارێکی
پێشکه‌شکرد،
که تیایدا
ڕاوبۆچونی
حکومه‌تی له‌سه‌ر
کۆنگره‌که و
جینۆسایدی گه‌لی
کورد خسته
ڕوو.
به‌ڕێز
دکتۆر(به‌ختیار
جاف) مامۆستای
زانکۆی
سلۆفینیا
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی
به بایه‌خی
له‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژی
به‌لقان
پێشکه‌شکرد.
دووابه‌دووای
ئه‌ویش به‌ڕێز
دکتۆر (منذر
فضل) پسپۆر له
یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا
باسێکی له‌سه‌ر
یاسای تاوانه
نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی
وه‌ک تاوانی
جه‌نگ،تاوانی
دژبه‌مرۆڤایه‌تی
و تاوانی کۆمه‌ڵکوژی
پیشکه‌شکرد.
به‌ڕێز
دکتۆر (محه‌مه‌د
ئیحسان) وه‌زیری
هه‌رێم بۆ
کاروباری
ناوچه دابڕاوه‌کان،
باسێکی
گرنگی له
له‌سه‌ر
گۆره به
کۆمه‌ڵه‌کان
پیشکه‌شکرد
به پیشاندانی
کۆمه‌ڵێك
دۆکۆمێنتی
گرنگ و وێنه‌ی
سه‌رنجڕاکێش
و به‌بایه‌خ.
دوای پشودان
و قاوه‌خواردنه‌وه،
و له به‌شی
دووهه‌می به‌ڕێوه‌چوونی
کۆنگره‌که‌دا،
به‌ڕێز په‌رله‌مانتار
(فردریک مالم)
هه‌ندێک
تێبینی وسه‌رنجی
پێشکه‌شکرد
له‌سه‌ر به‌های
لێکۆڵینه‌وه
و باسه‌کان،
هه‌ڵسه‌نگاندنێکی
پۆزه‌تیڤانه‌ی
بۆ کردن و به
ئه‌همێته‌وه
له‌به‌رچاویگرتن.
له دواجاردا،
له میانه‌ی
گفتوگۆکردن
و خستنه ڕووی
دیدوبۆچوونه‌کانی
به‌شداربووان
و هه‌ندێک له‌و
پرسیارانه‌ی
که خرانه به‌رده‌م
کۆنگره له
لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه،
نوێنه‌ری
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه
دژ به ئه‌نفالکردن
و جینۆسایدی
گه‌لی کورد ـ
چاک،
به‌ڕێز (هادی
بابه‌شێخ)
دوای گفوگۆیه‌کی
گه‌رم و پێشکه‌شکردنی
سه‌رنج و
تێبینیه‌کانی
خۆی له‌سه‌ر
کۆنگره‌که‌و
لێکۆڵینه‌وه‌کان،
ڕوویکرده به‌ڕێز
دکتۆر (منذر
فضل) و
پرسیاری ئه‌وه‌ی
لێکرد که چۆن
ناوه‌ندی چاک
بتوانێت له
ڕیگه‌یه‌کی
یاساییه‌وه
تاوانبارانی
وه‌ک( نزار خه‌زره‌جی
و وه‌فیق سامه‌رایی
و تارق ڕه‌مه‌زان
عه‌زاوی) فرۆکه‌وانی
تاوانبار به
بۆمبارانکردنی
کیمیایی هه‌ڵه‌بجه به
دادگا بگه‌یه‌نین
و پۆلیسی ئه‌نته‌رپوڵ
ڕاسپێردرێن
بۆ گرتنیان.
وه‌ڵامی
دکتۆر منذر
فضل:
زۆر
سوپاسی
تێبینی و سه‌رنجه‌کانی
نوێنه‌ری
ناوه‌ندی چاک
ی کرد و ئاماژه‌ی
به زیره‌کی و
و به‌توانایی
ئه‌م ناوه‌نده‌دا
و به تایبه‌تی
ئاماژه‌ی به
ده‌وری
ناوندی چاک دا
له
دادگایی‌کردنی
گه‌وه‌ر
تاوانباری
بازرگانی
هۆڵندی(فرانس
ڤان ئانرات)دا
که 17 ساڵ سزای
به‌ندکردنی
به‌سه‌ردا
درا له لایه‌ن
دادگای لاهای
هۆڵندیه‌وه،
دواجار وتی:
ئه‌وه‌ی من
ئاگاداربم ده‌بێت
له ڕێگه‌ی
سکاڵا پێشکه‌شکردنه‌وه
بێت، به هه‌ردوو دادگای
نێونه‌ته‌وه‌یی
و دادگای
باڵای تاوانه‌کانی
عێراق، به
تایبه‌تی که
ئێستا ئه‌م
دوو دادگایه
ڕێکه‌وتنێک
له
نێوانیاندا
ئیمزاکراوه
و دادگای
باڵای تاوانه‌کانی
عێراق بۆی هه‌یه
هه‌موو
تاوانبارانی
جینۆسایدی گه‌لی
کورد
دادگاییی
بکات، واته
دان به شه‌رعیه‌تیدا
نراوه له
لایه‌ن
دادگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه.
ڕه‌خنه
له کورد
گیرا!
به‌رپرسی
کۆمه‌ڵی
ئاشوریه‌کانی
ئه‌وروپا(ئه‌فرام
یاکوب)له
میانه‌ی دێباته‌کاندا،
ره‌خنه‌ی له
گه‌لی
کورد گرت
و وتی: بۆ چی
ئێوه‌ی کورد
ته‌نها باسی
جینۆسایدی گه‌لی
خۆتان ده‌که‌ن!،
به ده‌ستی
ڕژێمه‌کانی
تورک و فارس و
عه‌ره‌ب؟! ئه‌ی
بۆچی باسی ئه‌وه
ناکه‌ن، که
کورد له ساڵه‌کانی 1915
تا
1933 به‌شداری
کردوه له چه‌ندین
کۆمه‌ڵکوژی
ئه‌رمه‌نه‌کان،
ئاشوریه‌کان،
ئێزیدی و
سریانیه‌کاندا؟
دوای ئه‌وه‌ی
که کۆمه‌ڵێک
له به‌شداربووانی
کۆنگره‌که
وه‌ڵامیان
دایه‌وه..
وه‌ڵامی
نوێنه‌ری
ناوه‌ندی چاک
به‌م ڕه‌خنه‌یه:
نوێنه‌ری
ناوه‌ندی چاک،
داوای یارمه‌تی
کرد‌و وه‌ڵامێکی
جیاواز له‌و
وه‌ڵامانه‌ی
دایه‌وه به‌م
شێوه‌یه:
ئه‌وه
ڕاسته کورد
به‌شداری
کردوه له‌و
جینۆسایدانه‌دا
که به‌ڕێزت
ئاماژه‌ت
پێدان!! به‌ڵام
ده‌بێت
ڕاستیه‌کان
نه‌شێوێنرێن،
ده‌بێت
لێکۆڵینه‌وه‌ی
ورد هه‌بێت له‌سه‌ر
ئه‌و
تاوانانه‌ی
که ده‌رهه‌ق
به‌و نه‌ته‌وه
و ئاین و
ئاینزایانه
کراوه، کام
گه‌ل و کام ده‌سه‌ڵات
تاوانباره
به به‌رپاکردنی
ئه‌و
تاوانانه؟
ئه‌و
تاوانانه له
به‌رژه‌وه‌ندی
کام ده‌سه‌ڵات
و کام گه‌ل
کراوه؟ گه‌لی
کورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا
خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێک
نه‌بووه، تا ئه‌و
تاوانانه له
به‌رژه‌وه‌نی
بێت، گه‌لی
کورد
پارچه
پارچه
کراوه، چه‌وسێنراوه‌ته‌وه،
زوڵمی
لێکراوه، نه‌وخوێنده‌وارکراوه،
برسیکراوه ،
په‌رتکراوه،
بۆیه
توانراوه
زۆر به
ئاسانی له
لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره
عوسمانیه‌کان
و نه‌وه‌کانی
ئه‌تاتورک و
فارسه‌کان و
عه‌ره‌به‌کانه‌وه
به ناوی
ئیسلامه‌وه
به‌کاربهێنرێت!
بیانکه‌ن به
جاشی خۆیان و
هه‌ڵیانسوڕێنن
بۆ پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان، بۆ چه‌سپاندنی
ده‌سه‌ڵاتی
نه‌ژاد په‌رستی
خۆیان،
به ناوی
کافرکوشتن، و
به ناوی
پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامه‌وه،
توانیویانه
ئێزیدیه‌کانی
برای
خۆیانیان
پێبکوژن، خۆ
ئێزیدیه‌کان
کورد بوون، به‌ڵام
به ناوی
کافرێتی
ئێزیدیه‌وه
کوردیان خه‌ڵاتاندوه
و ئێزیدیان
پێکوشتون،
ئاشوری و
کلدانی سه‌دان
ساڵه‌ی
هاونیشتیمان
و هاوسێی
خۆیانیان
پێبکوشتوون.
ته‌نانه‌ت له
سه‌رده‌می
ڕژێمی به‌عسیه
فاشیه‌کانی عێراقدا
حکومه‌تی عیراق
توانی کورده‌کان
په‌رت بکات،
بیانخاته
ژێر فشارێکی
واوه که به
سه‌دان هه‌زار
جاش و
خۆفرۆشیان
لێدروستبکات
و تاوانی ئه‌نفالیان
پێ ئه‌نجامبدات.
بۆیه ئه‌و
تاوانانه به
پله‌ی یه‌ک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی
عوسمانیه‌کان
و نه‌وه‌کانیان
و فارس و عه‌ره‌به
ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
ئه‌و سه‌رده‌مه.
هه‌موو لێکۆڵینه‌و
و باسه‌کان له‌سه‌ر
ئه‌نفال و
کۆمه‌ڵکوژی
گه‌لی کورد
بوو.
نوێنه‌ری سه‌فاره‌تی
ئێرانی (محه‌مد
صافی) ئاماده‌ی
ئه‌و کۆنگره‌یه
بوو که لایه‌نگیری و سۆزی
خۆی بۆ دانان
به جینۆسایدی
گه‌لی کورددا
ده‌ربڕی ،
دانی‌نا به مه‌ینه‌تیه‌کانی
چه‌ندین ساڵه‌ی
گه‌لی کورددا
و پیرۆزبایی
نه‌ورۆزی له
گه‌لی کورد
کرد. هه‌ر له
میانه‌ی
کۆنگره‌که‌دا
فیلمی
پاکتاوکردنی 8
هه‌زار
بارزانی
نمایشکرا که
فیلمسازی کوردی
ڕۆژهه‌ڵاتی(زهاوی
سنجاوی)
ئاماده‌ی
کردبوو. له
دواجاردا به‌خێرهینان
و
سوپاسگوزاری
ئاماده‌بووان
پێشکه‌شکرایه‌وه.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه
دژ به ئه‌نفالکردن
وجینۆسایدی
گه‌لی کورد ـ
چاک
www.chak.info chak.org@gmail.com
.