|
یه‌کێتی ئه‌وروپا:
"بڕیاره‌که‌ی
دادگای ده‌ستوری
پێشێلکردنی مافی
هاوڵاتیبونی
کورده‌کانه"
ئه‌مه‌ریکا
داوا له
تورکیا ده‌کات
گه‌شه به
ئازادی کاری
سیاسی بدات
(سبه‌ی):
سه‌ره‌ڕای
هه‌وڵ و
داواکانی یه‌کێتی
ئه‌وروپا له
تورکیا به
مه‌به‌ستی
رێگرتن له
قه‌ده‌غه‌کردن
و داخستنی
پارتی کۆمه‌ڵگای
دیموکراتی ده‌ته‌په،
دادگای ده‌ستوری
بنه‌ڕه‌تی
تورکیا
کارکردنی ئه‌و
پارته‌ی قه‌ده‌غه‌کرد.
دادگای ده‌ستوری
تورکیا
دوێنێ هه‌ینی
کارکردنی
پارتی کۆمه‌ڵگای
دیموکراتی
ده‌ته‌په‌ی
راگرت و
کارکردنی
سیاسیشی له 37
ئه‌ندامی ئه‌و
پارته قه‌ده‌غه‌کرد،
هه‌روه‌ها
مافی ئه‌ندامێتی
پارله‌مانیشی
له‌ئه‌حمه‌د
تورکی هاوسه‌رۆک
و ئایسه‌ل
توغولوک سه‌نده‌وه.
ئه‌و بڕیاره
دادگای ده‌ستوری
تورکیا له‌کاتێکدایه
که پێشتر یه‌کێتی
ئه‌وروپا
هۆشداری
دابوه
تورکیا تا
کارکردنی
پارتی کۆمه‌ڵگای
دیموکراتی
قه‌ده‌غه‌نه‌کات،
چونکه ئه‌و
کاره
پێشێلکردنی
مافی
هاوڵاتیبونی
کورده‌کانه.
دوای بڕیاری
داخستنه‌که‌ش
هیلین
فلاتۆر سه‌رۆکی
کۆمسیۆنی
هاوبه‌شی
تورکیا‌و ئه‌وروپا
رایگه‌یاند:
"بڕیاره‌که‌ی
دادگای ده‌ستوری
تورکیا هه‌وڵێکه
بۆ له‌ناوبردنی
پرۆژه‌ی
کرانه‌وه‌ی
دیموکراسی و
چاره‌سه‌رکردنی
پرسی کورد له‌و
وڵاته‌دا".
هاوکات
ویلایه‌ته
یه‌کگرتوه‌کانی
ئه‌مه‌ریکاش
داوای
پشتیوانیکردنی
ئازادی کاری
سیاسی له
حکومه‌تی
تورکیا ده‌کات
و هۆشداریش
ده‌دات له
سنوردارکردنی
ئازادی
دیموکراسی و
هانی تورکیا
ده‌دات مافی
هاوڵاتیبون
بۆ هه‌مو
تاکه‌کانی
مسۆگه‌ربکات.
له راگه‌یه‌ندراوێکشدا
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریکا
ئاشکرایکرد
که وه‌زاره‌ته‌که‌ی
هیچ قسه‌یه‌ک
له‌سه‌ر
ورده‌کاری
بڕیاره‌که
ناکات،
چونکه
پێیان وایه
پرسێکی
ناوخۆیی
تورکیایه.
راشیگه‌یاند:
"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
پێمان وایه بۆ
سیستمی
سیاسی و
دیموکراسی
تورکیا
پێویسته
زیاتر گه‌شه
به
ئازادییه
سیاسییه‌کان
بدات بۆ هه‌مو
هاوڵاتیانی".
له‌لایه‌کی
دیکه‌وه
حکومه‌تی
سویدیش که
ئێستا سه‌رۆکایه‌تی
خولی ئێستای
یه‌کێتی ئه‌وروپا
ده‌کات نیگه‌رانی
له بڕیاره‌که‌ی
دادگای ده‌ستوری
تورکیا
نیشاندا.
بڕیاری
دادگای ده‌ستوری
بنه‌ڕه‌تی
تورکیا جگه‌له
قه‌ده‌غه‌کردنی
ده‌ته‌په،
ده‌ست به‌سه‌راگرتنی
هه‌مو
داراییه‌کانی
پارته‌که‌ش
له خۆده‌گرێت.
شایانی باسه
وێڕای ئه‌وه‌ی
له‌ساڵی 1950وه
له‌توركیا
بڕیاری فره
حیزبی ده‌رچوه،
تائێستا ئه‌وه
پێنجه‌مین
پارتی
کوردییه له‌لایه‌ن
دادگاوه
داده‌خرێت.
|