بیره‌وه‌ری 2ی
ڕێبه‌ندان
ڕۆژی
هه‌ینی ڕێکه‌وتی
25/01/2008 ڕیوڕه‌سمی
بیره‌وه‌ری 2ی
ڕێبه‌ندان له
لایه‌ن کومیته‌ی
نۆرویژی
حیزبی
دیموکراتی
کوردستانه‌وه
له شاری شه‌سمۆکۆرشه
له وڵاتی نۆ‌رویژ
به به‌شداری
جه‌ماوه‌ری
کوردی
دانیشتووی ئه‌و
وڵاته به‌ڕێوه‌چوو.
پڕوگرامی ڕێوڕه‌سمه‌که
به سرودی نه‌ته‌وه‌یی
ئه‌ی ڕه‌قیب و
ده‌قیقه‌یه‌ک
بێده‌نگی بو
ڕێزلێنان له
شه‌هیدانی کوردستان
له پێشه‌وه‌یاندا
قازی نه‌مر ده‌ستپێکرا.
هه‌روه‌ها بۆ
یاده‌وه‌ری
ئه‌و ڕۆژه
پێرۆزه 62 مۆم
له لایه‌ن
نوێنه‌رانی
پارته
سیاسیه‌کانی
کورد و کوردستانیه‌وه
هه‌ڵکرا ، نوێنه‌رانی
پارته
سیاسیه‌کان
ده‌ست له ناو
ده‌ست به‌رانبه‌ر
به جه‌ماوه‌ره‌که
وه‌ستان و
هیوایان
خواست که ئه‌و
ڕۆژه ببێته هه‌وێن
بۆ دامه‌زرانی
یه‌کیه‌تی
،هاوده‌نگی و
هاوخه‌باتی.
شاندی پارتی
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
له سه‌ر
بانگهێشتی
کومیته‌ی
نروژی حیزبی دیموکراتی
کوردستان به‌شداری
ڕێوڕه‌سمه‌که‌یان
کرد و په‌یامی
کومیته‌ی
نروژی پارتی سه‌ربه‌خویی
کوردستانیان
پێشکه‌ش کردن
، ئه‌مه‌ش ده‌قی
په‌یامه‌که‌یه:

به‌ڕێزان حیزبی
دیموکراتی
کوردستان
کومیته‌ی _
نورویژ
به‌ڕێزان،
به‌شدارانی ڕیوڕه‌سمی
یاده‌وه‌ری 2ی
ڕێبه‌دان ،
ساڵیادی 62هه‌مین
ساڵی دامه‌زرانی
کۆماری
کوردستان .
2ی ڕێبه‌ندان
ئه‌ستێره‌ی
پرشنگدار و
خاڵی وه‌رچه‌رخانه
له مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا
،ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی
کۆماری
کوردستان و
ڕۆژی سه‌رفرازی
نه‌ته‌وایه‌تیمانه.
ڕۆژێکه که
کورد بۆ یه‌که‌مجار
له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان
توانی ئه‌گه‌ر
بۆ ماوه‌یه‌کی
کورتیش بێت
،له سایه‌ی
ئه‌و ڕۆژه‌دا
هه‌ناسه‌ی
ئازادی هه‌ڵکێشێ
،تامی ئازادی
و سه‌ربه‌خۆیی
بچێژێ.
ڕۆژێکه که،
نه‌ته‌وه‌ی
کورد ئه‌گه‌ر
بۆ ماوه‌یه‌کی
کورتیش بێت
توانی ئاواته
له مێژینه‌کانی
بێته دی، هه‌ستی
نه‌ته‌وایه‌تی
له کۆمه‌ڵگای
کورده‌واریدا
له هه‌ر چوار
پارچه‌ی
کوردستان
زیندوو کاته‌وه
و گه‌شه‌ی
پێ‌بدا .
2ی ڕێبه‌ندان
رۆژێكه که توانی
هاوخه‌باتیه‌کی
پته‌و له هه‌موو
پارچه‌کانی
کوردستان دروست
بکات و جارێکی
دی پێکه‌وه‌یان
گرێبداته‌وه
و کومه‌ڵانی
خه‌ڵک له هه‌ر
کوێیه‌کی ئه‌م
کوردستانه
به‌رینه به
شانازیه‌وه
به‌شداری
تێدا بکه‌ن ،
گیانی خۆیانی
له پێناودا
به‌خت بکه‌ن .
کۆماه‌رکه‌ی
2ی ڕێبه‌بدان
توانی له
ماوه‌ی ته‌مه‌نی
کورتی 11مانگه‌یدا
، خزمه‌تی گه‌وره
به نه‌ته‌وه‌که‌ی
بکات ، هه‌نگاوی
به‌که‌ڵک و به‌رچاو
بنێت ، بوون و
پێگه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
کورد به
جیهان بسه‌لمێنی
، شوێنه‌واری
ئاوا به‌که‌ڵک
له دوای خۆی جێبهێڵت
که نه‌وه‌کانی
داهاتوو بیکه‌نه
هه‌وێن و مه‌شخه‌ڵی
ڕێگای خه‌بات
له پێناوی
ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی
نه‌ته‌وه‌که‌یان
.
هیوادارم ئێمه‌ی
کورد له
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ،
ئێستا و له‌و
هه‌لومه‌رجه
ئاسته‌نگه‌دا
که وڵاته‌که‌مانی
پێدا تێپه‌ڕ
ده‌بێت ، ئه‌زموونه‌کانی
هاوخه‌باتی
یه‌کده‌نگی و یه‌کده‌ستی
ئه‌و کۆماه‌ر
بکه‌ینه سه‌مه‌شق
و ببێته هه‌وێن
بۆ هاوخه‌باتیه‌کی
ئه‌وتۆ که
بتوانی له
ئامانجه‌کانمان
نزیک بکاته‌وه
و ببێته دینه‌مۆیه‌ک
بۆ گه‌یشتن به
ڕزگاری یه‌کجاری
و سه‌ربه‌خۆیی
و سه‌رفرازی
نه‌ته‌وه‌که‌مان
.
به‌بۆنه‌ی ئه‌و
یاده پیرۆزه‌وه
پڕبه‌دڵ
پیرۆزبایی له
ئێوه ، خۆمان
و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی
کوردستان ده‌که‌ین
. سپاس و
پێ‌زانین بۆ
بانگهێشتنه‌که‌تان
.
پیرۆز بێ
یادی 2ی ڕێبه‌ندان
ڕۆژی سه‌رفرازی
نه‌ته‌وایه‌تیمان
پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان
کومیته‌ی نورویژ
25/01/2008